ئه‌نه‌س چۆمانی | أنس جوماني | AnasChomany
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

Anas Chomany | ئه‌نه‌س چۆمانی


أهلا وسهلا بك زائرنا الكريم, أنت لم تقم بتسجيل الدخول بعد! يشرفنا أن تقوم بالدخول أو التسجيل إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى

اش ده‌ركردنی‌ بڕیاره‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دێت بڵاوكرایه‌وه‌ له Thursday, September 15

اذهب الى الأسفل  رسالة [صفحة 1 من اصل 1]

ANAS CHOMANY


Admin

دوای ئه‌وه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چوار بڕیاری له‌باره‌ی ڕوداوه‌كانی ماوه‌ی پێشووی شاری سلێمانیه‌وه‌ ده‌ركرد، له‌ چوار فه‌رمانی جیاوازدا دكتۆر به‌رهه‌م، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئیمزای جێبه‌جێكردنی "چوار" بڕیاری گرنگی كرد.
له‌و "چوار" فه‌رمانه‌دا كه‌ كۆپی هه‌ریه‌كێكیان بۆ سایتی چاودێر نێردراوه‌، له‌ یه‌كێكیاندا سه‌رۆكی حكومه‌ت داوا له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات بودجه‌ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن خه‌رج بكاته‌وه‌.
هه‌ر له‌و فه‌رمانانه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌ بڕگه‌ی دووه‌م له‌ بڕیاری ژماره‌ 24ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چوار بڕیار له‌ باره‌ی راده‌ستكردنی تۆمه‌تبارانه‌وه‌ ده‌ركران.
ئه‌مه‌ش ده‌قی فه‌رمانه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌:

فه‌رمان
ئاماژه‌ به‌بڕگه‌ی (دووه‌م) له‌ بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌(24) له‌(27/8/2011) سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركردنی رێنمایی ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌ یاساییه‌كانی هاتوو له‌ یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان تایبه‌ت به‌ڕاده‌ستكردنی تۆمه‌تباران، بڕیارماندا به‌:
1- پشت به‌ست به‌ مادده‌ی (92) له‌ یاسای (اصول المحاكمات الجزائیه‌‌) ژماره‌(23) ساڵی (1971) هه‌مواركراو نابێت هیچ كه‌سێك بگیرێت یان رابگیرێت (توقیف) بكرێت ته‌نها به‌بڕیاری دادگا نه‌بێت‌و بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ له‌ یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان رێگه‌ی پێدراوه‌.
2- پشت به‌ست به‌ مادده‌كانی (102 تاوه‌كو 106)و مادده‌ی په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر له‌ یاسای (اصول المحاكمات الجزائیه‌‌)ی ئاماژه‌ پێدراو، پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌س‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ به‌پێی یاسا به‌رپرسن له‌ڕاده‌ستكردنی تۆمه‌تباران ده‌بێت له‌ماوه‌ی (24) بیست‌و چوار كاتژمێر له‌ به‌رواری ده‌رچوونی بڕیاری دادگا تۆمه‌تباران ڕاده‌ستی دادگای تایبه‌تمه‌ند بكه‌ن بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسیان.
3- پشت به‌ست به‌ مادده‌ی (123) هه‌مواركراو له‌ یاسای ئاماژه‌پێدراو، تۆمه‌تبار بۆی هه‌یه‌ پارێزه‌ر به‌ وه‌كیلی خۆی دابنێت‌و كه‌سوكاریشی ئاگادار بكرێت، وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وه‌ی له‌باردا نه‌بوو ئه‌وا دادگا پارێزه‌رێكی بۆ دابین ده‌كات، بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م بڕگه‌یه‌ش به‌پێی هه‌مان (بڕگه‌ی دووه‌م)ی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی سه‌ره‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رێنمایی ئاسانكاریی ده‌رده‌كات.
4- پێویسته‌ له‌سه‌ر گشت وه‌زاره‌ت‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م رێنماییانه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن له‌سه‌ر رۆشنایی یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان.
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران

هه‌ر به‌پێی فه‌رمانێكی تری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ رۆژی 11ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌رچووه‌و كۆپییه‌كی بۆ سایتی چاودێر نێردراوه‌، داوا له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات كه‌ ناوه‌رۆكی بڕیاری ژماره‌ 25ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێ بكات ئه‌ویش به‌ خه‌رجكردنی بودجه‌ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێمی كوردستان.
له‌ فه‌رمانێكی دیكه‌شدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئاماژه‌ به‌ بڕیاری سه‌رۆكی هه‌رێم دراوه‌و ده‌بێت ته‌قه‌كه‌رانی رۆژی 17ی شوبات‌و رۆژانی دواتر ده‌ستگیربكرێن.
به‌پێی فه‌رمانێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئیمزای د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی له‌سه‌ره‌و بۆ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆو پێشمه‌رگه‌و ئاژانسی پاراستنی هه‌رێم‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی سلێمانی نێردراوه‌، هاوپێچ ده‌قی بڕیاری ژماره‌ 23ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێردراوه‌ بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌و ئاماژه‌ به‌ ده‌ستگیركردنی ته‌قه‌كه‌رانی رۆژی 17ی شوبات‌و رۆژانی دوایی شاری سلێمانی ده‌كات.
له‌ فه‌رمانێكی تریشدا ئاماژه‌ به‌ دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك ده‌كات بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و كێشانه‌و چاره‌سه‌ری رێكاره‌ كارگێڕییه‌ یاساییه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ هۆكاری سیاسی ئۆپۆزسیۆن بوونیان له‌ به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامدراوه‌.
هه‌روه‌ها هاتووه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا ئه‌و لیژنه‌یه‌ كاره‌ یاساییه‌كانی خۆی به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت‌و كۆتایی پێ بێنێت.
اش ده‌ركردنی‌ بڕیاره‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دێت بڵاوكرایه‌وه‌ له Thursday, September 15  67878210[/img]

http://anas.realbb.net

الرجوع الى أعلى الصفحة  رسالة [صفحة 1 من اصل 1]

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى