ئه‌نه‌س چۆمانی | أنس جوماني | AnasChomany
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

Anas Chomany | ئه‌نه‌س چۆمانی


أهلا وسهلا بك زائرنا الكريم, أنت لم تقم بتسجيل الدخول بعد! يشرفنا أن تقوم بالدخول أو التسجيل إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى

ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ شارۆچكه‌ی‌ كۆیه‌

اذهب الى الأسفل  رسالة [صفحة 1 من اصل 1]

ANAS CHOMANY


Admin

ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ شارۆچكه‌ی‌ كۆیه‌ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ ئیداری‌ ناوچه‌كه‌دا كۆبۆوه‌و به‌ڵینیشیدا شارۆچكه‌كه‌ بكرێته‌ ئیداره‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی‌ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان و هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامیدا، بارزانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، هۆكاری‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك له‌بیره‌وه‌رییه‌كانی‌ خۆی‌ بووه‌، له‌گه‌ڵ گوێگرتن له‌داواكارییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕاده‌سپێرێت بۆ جێبه‌جێكردنی‌ به‌سه‌ربه‌خۆكردنی‌ ئیداره‌ی‌ ناوچه‌كه‌.
سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بارزانی‌ بۆ شارۆچكه‌ی‌ كۆیه‌ له‌دوای‌ بڕیاری‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی�� � قایمقامی‌ قه‌زاكه‌ دێت له‌چه‌ند مانگی‌ رابردووداو به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ گوایا حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان داخوازییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌ی‌ پشتگوێ‌ خستوه‌.
ئه‌مه‌ش بۆ جاری‌ یه‌كه‌مه‌ بارزانی‌ ڕاسته‌خۆ له‌كێشه‌ی‌ ناوچه‌یه‌ك بكۆڵێته‌وه‌ كه‌ پێشتر سه‌ر به‌ ئیداره‌ی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان بوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆیه‌ به‌ شوێنی‌ له‌دایك بونی‌ تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق و شاری‌ هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی‌ یه‌كێتی‌ داده‌نرێت.

http://anas.realbb.net

الرجوع الى أعلى الصفحة  رسالة [صفحة 1 من اصل 1]

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى