ئه‌نه‌س چۆمانی | أنس جوماني | AnasChomany
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

Anas Chomany | ئه‌نه‌س چۆمانی


أهلا وسهلا بك زائرنا الكريم, أنت لم تقم بتسجيل الدخول بعد! يشرفنا أن تقوم بالدخول أو التسجيل إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى

سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانی توركیا‌و ئێران نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ده‌كرێت

اذهب الى الأسفل  رسالة [صفحة 1 من اصل 1]

ANAS CHOMANY


Admin

له‌لایه‌ن دوو رێكخراوی كوردی نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به‌ بۆردومانی ناوچه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كرا.


ئاوێنه‌: هه‌ر دوو رێکخراوی چاودێری کوردۆساید – چاک / کۆمیته‌ی کوردۆساید‌و ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ دیموکراسی‌و مافی مرۆڤ له‌ سویسرا رۆژی ٢٠١١/٩/١٢ نامه‌یه‌کیان ئاراسته‌ی خاتوو (ناڤانتێم پیللای) لێپرسراوی کۆمسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگر توه‌کان له‌ ژنێڤ کرد.

له‌ نامه‌که‌دا داوایان له‌ ناوبراو کرد، که‌ پۆست‌و پله‌که‌ی خۆی بخاته‌ کار تا چی زوتره‌ کۆتایی به‌و هێرشه‌ی تۆپبارانی رژێمی ئیسلامی ئێران‌و په‌لاماری ئاسمانی هێزی حکومه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنورییه‌کان بێت که‌ تا ئێستا چه‌ندان که‌س له‌ خه‌ڵکی سیڤیل شه‌هید‌و ده‌یان بریندار بوونه‌ جگه‌ له‌ زیانی ماددی.

هه‌روه‌ها داوایان له‌ به‌رێزی کرد، که‌ بابه‌تی ئه‌و هێرش‌و په‌لامارانه‌ی ئه‌و دوو وڵاته‌ بخرێته‌ نێو ئاجێندای کۆنفرانسی ١٦/٩ که‌ له‌ باره‌گای سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌ باره‌ی ره‌وشی که‌مه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی نێو ئێران له‌ ژنێڤ ساز ده‌کرێت، تا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بکرێت‌و بڕیار‌و راسپارده‌ی له‌باره‌وه‌ رابگه‌یه‌نرێت.

ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌که‌یه‌ به‌ کوردی:


به‌رێز/ ناڤانتێم پیللای سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌ ژنێڤ

سڵاوێکی هاورێیانه‌!

وه‌ک ئاگادارن بۆ زیاتر له‌ دوو مانگ ده‌چێت هه‌ندێک ناوچه‌ی سه‌ر سنور له‌ کوردستان (باکوری عێراق) بوونه‌ ئامانجی به‌ربڵاوترین هێرشه‌ سه‌ربازییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ماوه‌ی ده‌یه‌ی رابردوودا. ئۆپه‌راسیۆنێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ که به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (په‌ژاک) ده‌ستی پێکردوه‌‌و له‌ رێگه‌ی به‌ ئامانج گرتنی که‌سانی سڤیل له‌ گونده‌کانی داوێنی قه‌ندیل، کوشتارێکی گه‌وره‌ به‌ رێ خستوە.
جگه‌ له‌ کوژرانی ده‌یان که‌س له‌ لایه‌نه‌کانی شه‌ڕ، گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر به‌ بیانووی بوونی هێزه‌کانی په‌ژاک بۆردومان کراون‌و ده‌یان که‌سی مه‌ده‌نی له‌ ئه‌نجامی ئه‌م تۆپبارانانه‌دا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌‌و بریندار بوون. ته‌نها له‌ هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ ئۆتۆمبیێک له‌ رێکه‌وتی 21.8.2011 دا 7 که‌سی سیڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، که‌ 5 یان ژن‌و مناڵن.
زیانی ماڵی‌و گیانی گوندنیشینان‌و ئاواره‌ بوونی 700 خێزانی کورد، یه‌کێکه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌و توندوتیژییانه‌ که‌ راسته‌وخۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لێی به‌رپرسه‌.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ له‌ کاتێکدا روو ده‌ده‌ن که‌ به‌ گوێره‌ی پڕوتۆکۆلی یه‌که‌م‌و دووهه‌می په‌یوه‌ست به‌ کۆنوانسیۆنی ژنێڤ، که‌ ئێرانیش واژۆی کردووه‌، نابێ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک خه‌ڵکی سڤیل‌و غه‌یره‌ نیزامی ببنه‌ ئامانجی هێرشه‌کان‌و بۆردومانی ئامانجی سه‌ربازی نزیک له‌ شوێنی نیشته‌جێبوون که‌ ببێته‌ هۆی ترس‌و خۆفی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی، راشکاوانه‌ قه‌ده‌غه‌ کراوه‌‌و وه‌ک کرده‌وه‌یه‌کی تاوانباران به‌ نێو کراوه‌.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌، ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر خاکی وڵاتی عێراق‌و هه‌رێمی کوردستان‌و سنوری ئه‌و وڵاته‌، دێته‌ واتای بپێشێل کردنی یاسا‌و په‌یمانه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان‌و سه‌روه‌رێتی ئه‌و وڵاته‌‌. ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی به‌ راگه‌یاندنی مۆڵه‌تێکی چه‌ند رۆژه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ ده‌بێ دانیشتوانی داوێنی قه‌ندیل، شوێنی نیشته‌جێبوونیان چۆل بکه‌ن، لایه‌نێکی ئاشکرای به‌ خۆیه‌وه‌ گرتوه‌ که‌ دژی به‌نده‌کانی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤه‌. زیان گه‌یاندن به‌ ژینگه‌، وه‌ک بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی به‌رده‌وام بوونی ژیان، ئاکامێکی تری تۆپبارانه‌کانی ئه‌مدواییه‌یه‌. له‌ناو چوونی کێڵگه‌کانی کشتوکاڵ، جۆره‌کانی گیا‌و باغه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌‌و شێواندنی هه‌یکه‌لی ژینگه‌یی ناوچه‌که‌ به‌ ده‌رئه‌نجامێکی راسته‌وخۆی ئه‌و هێرشانه‌ له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێ.

به‌رده‌وامبوونی ئه‌و هێرشانه‌‌و پێداگری به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌کان، نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی‌و داموده‌زگا ئه‌منیه‌کان، سه‌باره‌ت به‌ مانه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌ باشووری کوردستان تا گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانیان، به‌و جۆره‌ی که‌ له‌ میدیا فه‌رمییه‌کانی ده‌وڵه‌ت باسکراوه‌‌و هه‌وڵدان بۆ مه‌شرووعیه‌ت به‌خشین به‌ به‌شێک له‌و له‌شکه‌رکێشییه‌ به‌رفراوانه‌، بۆته‌ هۆی په‌ره‌سه‌ندنی نیگه‌رانییه‌کان‌و ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌ی پێکدادانه‌کان‌و روودانی کاره‌ساتێکی مرۆیی.

ئێمه‌، ئه‌م رێکخراوانه‌ی له‌ خواره‌وه‌ واژوومان کردوه‌، داوا له‌ به‌رێزتان ده‌که‌ین، که‌:

1/ پله‌‌و مه‌قامی ره‌سمی خۆتان بخه‌نه‌ کار بۆ پێشگرتن به‌ زووترین کات له‌ کاره‌ساتێکی مرۆیی، که‌ ئه‌گه‌ری رودانی له‌ هه‌موو کاتێکی تر له‌ ناوچه‌که‌دا زیاتره‌. به‌ هه‌ر شێوه‌‌یه‌ک که‌ به‌ گونجاوی ده‌بینن پێی هه‌ڵسن.

2/ داوا له‌به‌رێزاتان ده‌که‌‌ین له‌ کۆنفرانسی رۆژی١٦/9 /2011 bounce ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ به‌جدیی گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بکرێت‌و بخرێته‌ ئاجێندای بابه‌ته‌کانی کۆنفرانسه‌که‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار‌و راسپارده‌ی پێویستی له‌سه‌ر بدرێت.


س\\ ئاوينة

http://anas.realbb.net

الرجوع الى أعلى الصفحة  رسالة [صفحة 1 من اصل 1]

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى