ئه‌نه‌س چۆمانی | أنس جوماني | AnasChomany
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

Anas Chomany | ئه‌نه‌س چۆمانی


أهلا وسهلا بك زائرنا الكريم, أنت لم تقم بتسجيل الدخول بعد! يشرفنا أن تقوم بالدخول أو التسجيل إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى

سلێمانی‌: ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ دایك‌و باوكی‌ كوشت، خۆی‌ راده‌ستی‌ پۆلیس كرد سلێمانی‌

اذهب الى الأسفل  رسالة [صفحة 1 من اصل 1]

ANAS CHOMANY


Admin

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ ئێواره‌ی‌ دوێنی‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ به‌ختیاری‌ شاری‌ سلێمانی‌، دایك و باوك‌و خۆشكێكی‌ خۆی‌ كوشت، خۆی‌ راده‌ستی‌ پۆلیس كرد.

ملازمی‌ یه‌ك ئاسۆ عومه‌ر، ئه‌فسه‌ری‌ به‌شی‌ راگه‌یاندن له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ به‌سایتی‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ له‌گه‌ره‌كی‌ به‌ختیاری‌ شاری‌ سلێمانی‌ گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن 17ساڵ به‌ده‌مانچه‌ سه‌رجه‌م خێزانه‌كه‌ی‌ خۆی‌ كوشت‌و پاشان هه‌ڵهات.

ئاماژه‌شی به‌وه‌شكرد: ئه‌و گه‌نجه‌ له‌پاش هه‌ڵهاتنی‌ سه‌ر له‌به‌یانی‌ ئه‌مرۆ خۆی‌ راده‌ستی‌ پۆلیس كردووه‌و ئێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ پۆلیسدایه‌، سه‌باره‌ت به‌هۆكاری‌ ئه‌م ڕووداوه‌و به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ پۆلیس، ئه‌و گه‌نجه‌ دانی‌ به‌وه‌داناوه‌ كه‌ ئه‌و تاوانه‌كه‌ی‌ كردووه‌و هۆكاره‌كه‌شی‌ بۆ ئه‌وه‌گه‌راندووه‌ته‌وه� �� كه‌ كێشه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بووه‌و بێزاری‌ به‌رامبه‌ر دایك وباوكی‌ ده‌ڕبریوه‌و ئاشكرایكردووه‌ كه‌ دایك وباوكی‌ ئه‌ویان بێزار كردووه‌، لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌و ئێستاش ئه‌و گه‌نجه‌ له‌ حاڵێكی‌ ده‌روونی‌ ناجێگیردایه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ گه‌نجه‌كه‌ جگه‌ له‌دایك وباوكی‌ خوشكه‌ بچوكه‌كه‌ی‌ خۆشی‌ كوشتووه‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ 11ساڵه‌ و خوێندكاری‌ پۆلی پێنجی‌ بنه‌ڕه‌تییه‌، باوكیشی‌ ته‌مه‌نی‌ 37 ساڵ بوووه‌‌و پێشه‌ی‌ كاسبه‌ و دایكی‌ ته‌مه‌نی‌ 35 ساڵه‌و ژنی‌ ماڵه‌وه‌ بووه‌.

ئه‌م رووداوه‌ به‌شێوه‌یه‌ك هاوڵاتیانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ سه‌رسامكردووه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ 50 ساڵی‌ رابردوودا رووداوی‌ له‌م شێوه‌یه‌ له‌شاره‌كه‌
رووی‌ نه‌داوه‌
.


س:خەندان

http://anas.realbb.net

الرجوع الى أعلى الصفحة  رسالة [صفحة 1 من اصل 1]

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى