سەعات 1.45 خولەكی پاشنیوەڕۆی دوينى لەشوقەكانی قالاوا لەشاری سلێمانی گەنجێك لەناو ماڵی خۆیان بەخنكێنراویی دۆزرایەوە، پێدەچێت خنكێنرابێت، چونكە دەستی لەدواوە بەستراوەتەوە.
سەرچاوەیەك لەپۆلیسی فریاكەوتن راگەیاند: ئەو گەنجە ناوی (ر.س)ە و لەدایكبووی ساڵی 1987ی سلێمانییە، پیشەی دوكاندارە.
وتیشی: "هێزەكانی پۆلیس لەشوێنی رووداوەكەن و هۆكاری كێشەی كۆمەڵایەتیش لەئارادایە".
بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس، ئەو گەنجە بەتەنها لەماڵەكەدا دەژی و كەسی تری لەگەڵدا نییە.
هەروەك كەسوكاری لێی دوورن و ئاگایان لەوردەكاری ژیانی نییە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، پێدەچێت ئەو گەنجە لە 12 سەعات لەمەوپێش خنكێنرابێت، چونكە ئاسەواری ڕەشبوونەوە بەدەستەكانییەوە دیارە، بەوتەی یەكێك لە شایەتحاڵەكان كاتێك ئەو ڕووداوە بووە، كەسێك بەتوندی درگای ماڵیانی پێوەداوە و گوێبیستی هاوارێكیش بوون.
هاوكات بەوتەی سەرچاوەكانی پۆلیس كە لەوشوێنە سەرقاڵی لێكۆڵینەوە بوون، زیاتر لە كەسێك دەستی لەو تاوانەدا هەبووە.
هەروەك لەوێنەكەدا دیارە كە ئەو گەنجە بەپانكەی ماڵەكەی خۆیاندا هەڵواسراوە و لەسەر مێزێكەوە خراوەتە خوارەوە بەمەبەستی خنكاندنی كە مێزەكە لای خۆیەوە كەوتووە بەزەویدا.
هاوكات لەژوورەكەدا بەرماڵ و تەلەفزیۆن و چەند كەلوپەلێكی تر بەدیدەكرێت، هەر لەوێنەكەدا ئامێری پلەی ستەیشن بەدیدەكرێت، كە واپێدەچێت لە یەك كەس زیاتر لەكاتی رووداوەكەدا لەو ژوورە بووبن.