ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆی سوریا داوا لە بەشار ئەسەد دەكەن كۆتایی بهێنێت بەو هەڵمەتە خوێناویەی لەدژی خۆپیشاندەران پەیڕەوی دەكات، ئەگەر نا ڕوبەڕوی لێشاوێكی زیاتر لە خۆپیشاندانی هێمنانەو ئاشتیانە دەبێتەوە.
لە بەیاننامەیەكدا كە لەدوای دواین كۆبوونەوەیان بڵاوكرایەوە، هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوایان لەدەسەڵاتدارانی وڵاتەكەیان كرد دەستبەجێ كۆتایی بهێنن بەهەڵمەتی سەركوتكردنی خۆپیشاندەرانو داواشیان لە هاوڵاتیان كرد پارێزگاری لە شێوازی ئاشتیانەی خۆپیشاندانەكانیان بكەنو پەنا بۆ هەڵگرتنی چەك نەبەن.
هاوكات ئەو هێزانە دژایەتی خۆیان بۆ دەستوەردانی ڕاستەوخۆی وڵاتانی بیانی لە بارودۆخی سوریا نیشاندا، هەرچەندە لەڕابردوودا داوایان لەوڵاتانی جیهانو وڵاتانی جیهانی عەرەبی كرد، چیتر لە ئاست پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ بێدەنگ نەبنو هەڵوێست وەربگرن.
ئەو هێزانە داوای گەڕانەوەی ئەو كەسانەیانكرد كە ماڵ و حاڵیان جێهێشتووەو داواشیان لەحكومەت كرد تاوانبارنو بكوژرانی هاوڵاتیان دەستگیربكاتو بیانداتە دادگا.