له كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كه‌دا باسی چی کرا؟
خه‌ندان، ره‌هێڵ سه‌مه‌د ـ
له كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا، جه‌خت له ته‌بایی و رێكه‌وتن و پێكه‌وه‌كاركردن كرایه‌وه.
هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئه‌مڕۆ شه‌ممه لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات له ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه كه مه‌لا به‌ختیار و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و عیزه‌دین به‌رواری و مه‌حمود محه‌مه‌د نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان و قادر حاجی عه‌لی و یوسف محه‌مه‌د نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و محه‌مه‌د فه‌ره‌ج و ئه‌بوبه‌كر عه‌لی نوێنه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی و عه‌بدولستار مه‌جید و محه‌مه‌د حه‌كیم نوێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بوون.
دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌كه كه زیاتر له دوو سه‌عات و نیوی خایاند، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و و ئه‌بوبه‌كر عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا تیشكیان خسته‌سه‌ره ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه.
سه‌ره‌تا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌شێوه‌ی گفتوگۆ، ئه‌مڕۆ هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه له ته‌لاری په‌رله‌مان وه‌ك شوێنێكی بێلایه‌ن كۆبووینه‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه، ئێمه وه‌ك پارتی و یه‌كێتی بنه‌مای قسه‌كردنمان له‌سه‌ر پرۆژه 17 خاڵییه‌كه‌بوو كه له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كرا و راشمانگه‌یاند كه ده‌رگا كراوه‌یه بۆ هه‌موو خاڵێكی تر كه به‌لای ئه‌وانه‌وه گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین.
پیره وتی: "دیاره برایانی ئۆپۆزسیۆن به پرۆژه‌یه‌كی تازه هاتبوونه كۆبوونه‌وه‌كه، به‌گشتی هه‌موولایه‌ك بڕیارماندا كه ئه‌و پرۆژه‌ی ئه‌وان بخوێنینه‌وه و راو تێبینی خۆمان له‌سه‌ر ئاماده بكه‌ین، له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كانی تر له چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو جارێكی تر گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكه‌ین".
وتیشی: "دوای گه‌یشتنمان به رێكه‌وتن له‌سه‌ر خاڵه‌كان، كۆبونه‌وه‌ی لوتكه ده‌كرێ ئه‌گه‌ر خاڵی ناكۆك بمێنێ، تێیدا سه‌رۆكی هه‌رێم به‌شدار ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر ته‌بایی و رێكه‌وتن و پێكه‌وه كاركردن كرایه‌وه، چونكه ته‌نیا ڕێگایه بۆ پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانمان و گه‌یشتن به هه‌موو ئامانجه‌كانمان.
لای خۆیه‌وه ئه‌بوبه‌كر عه‌لی له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه وتی: "دانیشتنه‌كه سه‌ره‌تایه‌كی باش بوو و جه‌ختمان له‌سه‌ر بایه‌خی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌ن به چاره‌سه‌رێك".
وتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئۆپۆزسیۆن به پرۆژه‌یه‌ك هاتبوو كه له پرۆژه 17 خاڵییه‌كه و 22 خاڵییه‌كه و ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێكهاتبوو، ئه‌وان كرابوون به پرۆژه‌یه‌كی نۆ خاڵی و بڕیاریشه چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ست به كۆبونه‌وه‌كان بكه‌ینه‌وه".
وتیشی: "ئێمه وه‌ك لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن جه‌ختمان له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك كرده‌وه له‌وانه ره‌خساندنی كه‌شێكی ئازادتر بۆ میدیا و جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی دادگا به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراون".
واژوو :