بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه نوێكه‌ی ئۆپۆزسیۆن، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی‌و پارتی دیموكرات له‌شاری هه‌ولێر كۆبونه‌وه.
هێمن مامه‌ند، هه‌ولێر: له‌مباره‌یه‌وه له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ سایتی ئاوێنه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، سه‌عیدی ئه‌حمه‌د پیره ڕاگه‌یاند "سه‌باره‌ت به به‌دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و پڕۆژه نوێیه‌كی هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌و پارتی كۆبونه‌وه ده‌كه‌ین‌و پڕۆژه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ین".
ناوبراو وتیشی "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێ ئه‌نجامی باشی هه‌بێت، چونكه دانیشتنی ژماره دووه، پێشبینی ده‌كرێت هه‌نگاوه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زیاتر بچێته پێشه‌وه".
له‌كۆبونه‌وه 5 قۆڵیه‌كه‌ی نێوان لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان‌و لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی كوردستان كه‌ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو (4/6) له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدرا، لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان پڕۆژه‌یه‌كی نوێیان به‌مه‌به‌ستی چاكسازی خسته به‌رده‌م هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری پارتی‌و یه‌كێتی.