وەك ئاشكرایە لە هەرێمى كوردستاندا چەندین حزب هەن، مانگانە بەسەدان ملیۆن دینار لە حكومەت وەردەگرن، بەبێ ئەوەى لە زەرەر بەولاوە هیچ قازانجێك بە كۆمەڵگاى كوردى بگەیەنن. یەكێك لەو حزبە بێ فەڕ و بێ بەرهەمانەیش بریتییە لە حزبى بەناو سۆسیالیست دیمۆكراتى كوردستان.
ئەم حزبە یەكێكە لەو حزبانەى كە تەنانەت بەسەركردایەتییەكەیشێوە لەمانى زاراوەى سۆسیال دیمۆكرات تێنەگەیشتوون و هەر نازانن چییە، كەچى وەك ئەوەى ئەمڕۆ دەبینین وەك چاولێكەریى ناوى خۆیان ناوە سۆسیال دیموكرات.
لە راستیدا حزبە كوردییەكان ئەوانەى كە خۆیان بە (سۆسیال دیموكرات، لیبراڵى، عەلمانى) دەزانن هیچ جیاوازیى لە نێوانیان نییە لەویتریان. بۆ نموونە هیچ جیاوازییەك لە نێوان یەكێتى و حزبى سۆسیایستدا نییە، بەڵام ئەوەى هەیە ئەمانە لەسەرەوەیاندا كۆمەڵێك خەڵكى مشەخۆرى بێ بەرهەم بودجەكەیان وەردەگرن و خۆیان بنەماڵەكەیان لەسەرەوە دەیخۆن و كەمێكیشى دەدەنە دەورووبەرى خۆیان.
یەكێتى و پارتیش بۆیە بەشى ئەو حزبە كارتۆنیانە دەدەن تا بڵێن ئێمە بڕوامان بە دیموكراتى و فرەحزبى هەیە، هەروەها بۆ ئەوەى لە كاتى هەڵبژاردنەكان و هەندێ هەڵوێستدا پشتیان بگرن.
جا بابێمەوە سەر ئەسڵى بابەتەكە، ماوەیەكە یەكێتى و پارتى هەڵاى ئەوەیان درووستكردووە كە مڵكوماڵى گشتى دەگڕێننەوە، بۆ ئەو مەبەستەیش یەكێتى چەند شوێنێكى گەڕاندووەتەوە بەڵام خوا پێم نەگرێت پارتى نەهیچى گەڕاندووەتەوە و ئەسڵەن هەر باوەڕیشى بە مەسەلەكە نییە.
ئێستا سۆسیالیست وەك حزبەكانى تر لەناو ملكوماڵى گشتییە ئامادەنییە بیگەڕێنێتەوە و بیانوى بۆ ئەوەش ئەوەیە كە تا یەكێتى و پارتى سەریڕەش و قەڵاچوالان نەگەڕێنەوە ئەوا ئەوانیش هیچ ناگەڕێننەوە.
هۆكارى سەرەكى لەم پێ لێ هەڵبرَینەى سۆسیالیست دەگڕێتەوە بۆ ئەوەى لە كوردستاندا شتێك نییە ناوى حكومەت بێت تا هەموو لایەك پابەند بن پێوەى. ئەگەر حكومەت خاوەنى بڕیار بێـت ملى هەرچى سەرانى یەكێتى و پارتى و سۆسیالیست و ئەحە و حەمە هەیە دەگرێـت و دادگایشیان دەكات و داواى قەرەبووى ئەو هەموو ساڵەشیان لێدەكات چونكە مڵكوماڵى گشتیان داگیركردووە، بەڵام ئەو دوو ئیدارەیى و فرە كوێخاییەى هەرێمى كوردستان واى كردووە ئەو كەسانە عاسى بن كە دەسەڵاتیان هەیە، ئەوانەشى كە دەسەڵاتیان نییە بكەونە بەر رق و كینەى ئەو حكومەتەى كە تەنها بۆ توڕهەڵدان باشە بۆ ناو زبڵدانى مێژوو.
لە هەرێمى كوردستاندا ئەوانەى كە سكرتێر یان سەرۆكى حزبن تا ئەمرن هەر لەو پۆستە دەمێننەوە و لە هەموو كۆنگرەیەكیش هەڵدەبژێردرێن، كاكە حەمەیش یەكێكە لەوانە، ئەوەتا چەند كەسێكى لە دەورى خۆى كۆكردووەتەوە و وەك و بازرگانییەك پۆستەكەى بەكاردەهێنێت ئەگەرنا ئەو حزبە جگە لە ماڵ وێرانى هاوشێوەى یەكێتى و پارتى و حزبە ئیسلامییەكان هیچى بۆ كورد تێدان نییە.
كاكە حەمە! من هیچ رقم لە شەخستى خۆت نییەو رێزى تایبەتم هەیە بۆ ئەو خەباتەى كە كردووتە، بەڵام كاتى ئەوە هاتووە كە چیتر خزم و كەسى خۆت لە پلە باڵاكانى حزبەكەت دانەنەى. ئەمەوێ ئەوەش بزانن كە من دوروو نزیك هیچ پەیوەندیم بە حزبى سۆسیالیستەوە نییە.
واژوو :
https://www.facebook.com/profile.php?id=100000620884655