له یه‌كێك له‌كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانی باڵه‌كایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌رهه‌می جوتیارێك گه‌شه‌ده‌كات به‌ڕاده‌یه‌ك كه خهیارهكان نزیكه‌ی نیو مه‌تر واتا 50سم درێژ ده‌بن و هه‌ر به ناسكیش ده‌مێننه‌وه، هه‌روه‌ها بامێكانی ئه‌و كێڵگه كشتوكاڵییه سه‌ره‌ڕایی به ناسكی مانه‌وه‌یان ئه‌وانیش نزیكه‌ی 25سم درێژ ده‌بن.
خالید عوسمان خه‌ڵكی گوندی شێخ وه‌تمانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی چۆمانه له باڵه‌كایه‌تی، ناوبراو ماوه‌ی دوو ساڵه له سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هاره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه گونده‌كی خۆی، ئه‌و له یه‌كێك له زه‌وییه كشتوكاڵییهكانیدا سه‌رقاڵی باخ و باخات و سه‌وزه‌و میوه‌یه، وه‌ك ته‌ماته‌و خه‌یارو جۆره‌كانی تر.
خالید له‌باره‌ی گه‌شه‌كردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی كێڵگه‌كه‌ی نه‌یشارده‌وه كه خۆیشی توشی سه‌رسوڕمان بووه كاتێك به‌رهه‌مه‌كانی پێگه‌یشتوون و به‌و شێوه گه‌شه‌یان كردووه، به‌تایبه‌ت خهیارهكان كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی درێژ ده‌بن بهناسكیش ده‌مێننه‌وه.
ئه‌و جوتیاره به PUKmediaی وت: دوای راگواستنی گونده‌كانی باڵه‌كایه‌تی كه رژێمی به‌عس تێكیدان و دانیشتوانه‌كه‌ی به‌ره‌و خوارووی عیراق و ئۆردوگاكان راپێچكران ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵی تێدا نه‌كراوه، هه‌روه‌ها دوای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كانیش له‌دوای راپه‌ڕین هیچ شتێكی تێدا نه‌چێندراوه، به‌ڵام ماوه‌ی دوو ساڵه خۆی كردوویه‌تی به‌باخ و له‌ناویشیدا پێداویستییه‌كانی تێدا چاندووه.
خالید ئاشكرایكرد كه هیچ تۆوێكی تایبه‌تی به‌كارنه‌هێناوه‌و له سه‌ره‌تای چاندنی به‌رهه‌می بێستانهكهیهوه وه‌ك جوتیارانی ئاسایی چووه‌ته بازاڕ‌و تۆوی خه‌یارو بامێی كڕیوه‌و چاندویه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و بهوشێوهیهكی جیاوازتر له جوتیاره‌كانی تر گه‌شه‌ی كردووه‌و خهیارهكان له 30 سم بۆ 50سم درێژ ده‌بن و بهناسكیش ده‌مێننه‌وه كه بۆ خواردن هیچ كێشه‌یه‌كیان نیه.
به‌وته‌ی ئه‌و جوتیاره تا ئێستا به‌رهه‌مه‌كانی نه‌فرۆشتووه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی تائێستا له‌كێڵگه كشتوكاڵییه‌كه‌ی به‌رهه‌می هێناوه به دیاری بۆ خزم و هاوڕێكانی بردووه، وتی: كاتێك له یه‌كێك له شاره‌كان به‌رهه‌می كێڵگه‌كه‌م له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌بینرێت وه‌ك شتێكی ده‌گمه‌ن ته‌ماشاده‌كرێت، ته‌نانه‌ت ئێواره‌ی یه‌كێك له رۆژه‌كانی مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ به‌رهه‌می كێڵگه‌كه‌م نیشانی موسڵمانی مزگه‌وت دراوه.