پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ڕاده‌ستكردنی بۆ ده‌ركردن، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستده‌كات به رێوشوێنی راده‌ستكردنی تۆمه‌تبارانی رووداوه‌كانی (17ی شوبات) و رۆژانی دوایی و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، لایه‌نه جێبه‌جێكاره‌كان مولزه‌من به‌و مه‌سه‌له‌یه.
له‌ڕووداوی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراون، كه ده‌ستیان هه‌بووه له كوشتن و برینداركردنی هاووڵاتیاندا، داواكاری گشتی سلێمانیش نووسراوی داوه‌ته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ڕاده‌ستكردنیان.
محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به سایتی خه‌ندان-ی راگه‌یاند؛ "ئه‌و بڕیارانه لای دادگاكان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ن و مولزه‌من به جێبه‌جێكردنیان".
هاوكات دكتۆر ئامانج ره‌حیم، راوێژكاری یاسایی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سایتی خه‌ندن-ی راگه‌یاند؛ "رێنماییمان ئاماده‌كردووه، كه خۆیان له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، كه بریتین له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه، ئه‌و بڕیارانه‌ی دادگا جێبه‌جێ بكه‌ن".
وتیشی: "رێنماییه‌كان گشتاندنیان پێكراوه بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و ده‌بێت له‌مه‌ولا هه‌رهاووڵاتییه‌ك ده‌ستگیركرا، پێویسته یاداشتی ده‌ستگیركردنی هه‌بێت".
[img][/img]