له‌نێو ماڵێك له ماڵه‌كانی شاری مه‌دینه‌دا , پێشه‌وا عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب (خوالێی ڕازی بێت) له‌نێو كۆمه‌ڵێك له‌هاوه‌ڵانیدا دانیشتبوو , پێی ووتن خۆزگه بخوازن؟ یه‌كێك له هاوه‌ڵه‌كان ووتی: خۆزگایه من پڕ به‌م ماڵه ئاڵتونم ببوایه‌و بمبه‌خشیایه له پێناوی خوادا , عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب (خوالێی ڕازی بێت)دوباره فه‌رمووی: خۆزگه بخوازن؟ یه‌كێكی تر ووتی: خۆزگایه من پڕ به‌م ماڵه یاقوت و گه‌وهه‌رو زوخروفم ببوایه‌و وه له پێناوی خوای گه‌وره بمبه‌خشیایه.. بۆ جاری سێیه‌م عومه‌ر (خوالێی ڕازی بێت) فه‌رمووی خۆزگه بخوازن.. دانیشتوان ووتیان ئه‌ی پێشه‌وای بڕواداران له مه‌به‌ستت تێ ناگه‌ین؟ پێشه‌وا عومه‌ر (خوالێی ڕازی بێت) فه‌رمووی: من خۆزگه ئه‌خوازم كه پیاوانێكی مه‌ردم له وێنه‌ی ئه‌بو عوبه‌یده‌و موعازی كوڕی جه‌به‌ل و سالمی كارگوزاری حوزه‌یفه‌م ببوایه تا ناوی خوا‌و ئاینی خوای پێ به‌رز بكه‌مه‌وه.. ڕه‌حمه‌تی خوا له پێشه‌وا عومه‌ر بێت كه چه‌ند شاره‌زا بووه له دروستكردنی ژیاره‌كاندا, به‌ڵام له پێش هه‌موو شته‌كانی تره‌وه پێویستیان به مێشكی بیركردنه‌وه‌و دڵی كراوه‌و هیممه‌تی گه‌وره هه‌ن بۆ به‌گه‌ڕ خستنیان. پیًویستیان به كه‌سانی مه‌ردو به‌غیره‌ت هه‌یه, هێز له‌شان و باڵدا نیه , له‌بیرو هۆش و غیره‌تتدایه.. چیبكه‌ین له‌و دادپه‌روه‌ری یه‌ی كه له نێو ده‌قه یاسایی یه‌كان و ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی كه له‌نێو په‌رتوكه‌كاندایه ئه‌گه‌ر ویژدانی دادوه‌ر زیندوو نه‌بێت و مامۆستا نه‌بێت گیان بكات به به‌ر ئه‌و ده‌قه په‌روه‌رده‌ییه‌دا, به ته‌نها چیبكه‌ین له لیژنه‌ی دروستكردن ئه‌گه‌ر پیاوانێكی لێهاتویان بۆ ئاماده نه‌كه‌ین به ئه‌مانه‌ته‌وه كاره‌كان ڕاپه‌ڕێنن... پێشه‌وا عومه‌ر (خوالێی ڕازی بێت) خۆزگای نه‌خواست بۆ ئاڵتون و زیو .. خۆزگای بۆ ئه‌و پیاوانه خواست كه خه‌زێنه‌كانی زه‌وی و ده‌رگاكانی ئاسمان ده‌كه‌نه‌وه.. خالیدی سه‌ركرده له گه‌مارۆدانی شاری (حیره)دا داوای له ئه‌بوبه‌كر (خوالێی ڕازی بێت) كرد كه‌یارمه‌تی بۆ بنێرێت, ئه‌ویش ته‌نها یه‌ك پیاوی هاوه‌ڵی بۆ نارد و بۆ خالیدی نووسی ده‌نگی ئه‌م پیاوه به‌رامبه‌ر به هه‌زار جه‌نگاوه‌ره, عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب (خوالێی ڕازی بێت) چوار هه‌زار پیاوی نارد بۆ میصر بۆ پشتگیری كردن له عه‌مری كوڕی عاص وه چواریانی كرده سه‌ركرده‌یان, هه‌ریه‌كه‌یانی بۆ هه‌زار كه‌س , وه بۆ عه‌مری نووسی هه‌ریه‌ك له‌م چوار پیاوه یه‌كسانه به هه‌زار پیاو..
پیاوه‌تی و غیره‌ت به ته‌مه‌ن نیه.. چه‌نده‌ها پیر هه‌ن كه خه‌مه‌كانیان منداڵانه‌یه, چه‌نده‌ها مێرد منداڵیش هه‌ن كه غیره‌ت و هیمه‌تی چه‌نده‌ها به‌ته‌مه‌نی هه‌یه, هه‌ر له منداڵی یه‌وه نیشانه‌ی مه‌ردایه‌تی به‌ناوچه‌وانی یه‌وه دیاره, پێشه‌وا عومه‌ر (خوالێی ڕازی بێت) دای به‌لای چه‌ند منداڵێكدا , كه عومه‌ریان بینی هه‌موو ڕایان كرد به‌ته‌نها منداڵێك مایه‌وه له شوێنی خۆی نه‌جوڵا, پێشه‌وا عومه‌ر (خوالێی ڕازی بێت) فه‌رمووی: ئه‌ی تۆ بۆ ڕات نه‌كرد؟ ئه‌ویش ووتی: هیچ تاوانێكم نه‌كردووه تا لێت بترسم , ڕێگاكه‌ش ته‌نگه‌به‌ر نیه تا بۆتی چۆڵ بكه‌م... جارێكیان منداڵێك هاته لای یه‌كێك له خه‌لیفه‌كانی ئه‌مه‌وی به‌ناوی هۆزه‌كه‌یه‌وه كه‌وته قسه كردن, خه‌لیفه‌كه‌ش ووتی: با كه‌سێك بێته پێشه‌وه قسه بكات كه له تۆ به ته‌مه‌نتر بێت , ئه‌ویش ووتی: ئه‌ی پێشه‌وای ئیمانداران ئه‌گه‌ر پێوه‌ر ته‌مه‌ن بێت ئه‌وا كه‌سانی زۆر له‌تۆ شایه‌نی ئه‌م جێگه‌یه‌ن.! به‌ڕاستی ئه‌وانه كه له‌به‌ر چاودا كه‌م ته‌مه‌نن به‌ڵام به هیممه‌ت و پیری موغانن.. ئای كه ئه‌م دونیایه‌ی ئێمه چه‌نده‌ها كه‌سانی به‌ته‌مه‌نی تێدایه به‌ڵام خه‌مه‌كانیان منداڵانه‌ن.. عبدالله ی كوڕی مه‌سعود پیاوێكی قاچ باریك و جه‌سته لاواز بوو , ڕۆژێك هاوڕێكانی قاچیان بینی به‌ڕووتی هه‌ندێكیان پێكه‌نین؟؟ پێغه‌مبه‌ر [] فه‌رمووی: ئه‌وه به قاچه باریكه‌كانی عبدالله پێ ئه‌كه‌نن؟ سوێند بێت به‌و كه‌سه‌ی كه‌منی دروست كردووه ئه‌و قاچه باریكانه لای خوای گه‌وره له كێوی ئوحود گه‌وره‌تره.. پیاوه‌تی و كه‌سایه‌تی و مه‌ردایه‌تی هێزێكی ده‌روونیه , خاوه‌نه‌كه‌ی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌و خه‌مه‌كانی گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن. ئای كه ئه‌مڕۆ ناحه‌زانی ئه‌م دینه به نه‌فه‌سێكی كۆڵۆنیالیزمیانه‌وه له ڕێگای جۆراو جۆره‌وه كاریان كردووه له‌سه‌ر داماڵینی به‌رگی پیاوه‌تی و مه‌ردایه‌تی , له باتی ئه‌وه‌ی له ڕیزی پیاوان سه‌رژمێر بكه‌ین سفر سه‌رژمێر ده‌كه‌ین. ووته‌ی ئه‌و پیاوه مسیۆنێره (ڕۆژهه‌ڵات ناسه) چه‌ند ئازاری دام كه به سه‌ر سوڕمان و حه‌سره‌ته‌وه ده‌ڵێ: (ئای كه ئه‌م ئاینی ئیسلامه چه‌نده گه‌وره‌یه , ئه‌م ئاینه چ ئاینێكه ئه‌گه‌ر پیاوانی خۆی هه‌بێت).