ئه‌نه‌س چۆمانی | أنس جوماني | AnasChomany
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

Anas Chomany | ئه‌نه‌س چۆمانی


أهلا وسهلا بك زائرنا الكريم, أنت لم تقم بتسجيل الدخول بعد! يشرفنا أن تقوم بالدخول أو التسجيل إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى

تۆش له‌ ئاگره‌كه‌ی ده‌ترسیت؟ ؟؟؟؟

اذهب الى الأسفل  رسالة [صفحة 1 من اصل 1]

ANAS CHOMANY


Admin

یا له‌ سێ ڕۆژ پێكهاتووه‌، دوێنێ كه‌ ماڵئاوای...ی كردو هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه‌، سبه‌ینێ كه‌ نازانیت پێی ده‌گه‌یت یان نا؟ Question
ئه‌مڕۆ كه‌ ئێستا تێیدا ده‌ژیت، ته‌نها ئه‌وه‌ موڵكی تۆیه‌ چه‌ند ده‌توانیت كاری تێدا بكه‌!
جارێكیان شێتێك به‌ لای عابد (خواپه‌رست)ێكدا تێپه‌ڕی، كه‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا ده‌كردو هۆن هۆن فرمێسك به‌ چاوه‌كانیدا ده‌هاته‌ خواره‌وه‌و ده‌یگوت:
په‌روه‌ردگارا نه‌مخه‌یته‌ ناوئاگره‌وه‌، به‌زه‌ییت پێم دا بێته‌وه‌، ئه‌ی خودای به‌ به‌زه‌یی، ئه‌ی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده‌ به‌ ئاگری دۆزه‌خ سزام مه‌ده‌، من لاوازم توانای به‌رگه‌گرتنی ئاگرم نییه‌، ڕه‌حمم پێ بكه‌، پێستم ته‌نكه‌و توانای به‌رگه‌گرتنی پله‌ی گه‌رمی ئاگرم نییه‌، ئێسكه‌كانم ناسك‌و لاواز بووه‌و توانای به‌رگه‌گرتنی سه‌ختی ئاگری دۆزه‌خم نییه‌، به‌زه‌ییت پێمدا بێت!
شێته‌كه‌ به‌ ده‌نگێكی به‌رز پێكه‌نی، عابده‌كه‌ ئاوڕی دایه‌وه‌ بۆ لای شێته‌كه‌و پێی وت: ئه‌ی شێت به‌چی پێده‌كه‌نیت؟
شێته‌كه‌ وتی: به‌ قسه‌كانی تۆ! عابده‌كه‌: بۆچی قسه‌كانم چی تێدایه‌ وا تۆی هێناوه‌ته‌ پێكه‌نین؟
شێته‌كه‌: چونكه‌ تۆ له‌ ترسی ئاگر ده‌گریت! عابده‌كه‌: مه‌گه‌ر تۆ له‌ ئاگر ناترسیت؟
شێته‌كه‌: نا له‌ ئاگر ناترسم! عابده‌كه‌ پێكه‌نی‌و وتی به‌ ڕاستی تۆ شێتیت!
شێته‌كه‌: چۆن له‌ ئاگر ده‌ترسیت ئه‌ی خودا په‌رست، له‌ كاتێكدا په‌روه‌ردگارێكی به‌ به‌زه‌ییت هه‌یه‌، سۆزو میهره‌بانی‌و ڕه‌حمه‌تی هه‌موو شوێنێكی گرتووه‌ته‌وه‌؟
عابده‌كه‌ وتی: من تاوانم زۆره‌، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ به‌ دادپه‌روه‌ری خۆی دادگاییم بكات ده‌چمه‌ ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌گریم بۆئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ لێم خۆش ببێ‌و به‌ دادپه‌روه‌ری خۆی لێپرسینه‌وه‌م له‌گه‌ڵدا نه‌كات، به‌ڵكو به‌ فه‌زڵ‌و سۆزو به‌زه‌یی خۆی لێپرسینه‌وه‌م له‌گه‌ڵدا بكات‌و نه‌مخاته‌ ئاگره‌وه‌. لێره‌دا شێته‌كه‌ به‌ ده‌نگێكی به‌رزتر له‌ جاری پێشوو پێكه‌نی!
ئه‌مجاره‌یان عابده‌كه‌ زیاتر بێزار بوو، به‌ شێته‌كه‌ی وت: ئێستا به‌چی پێده‌كه‌نیت؟
شێته‌كه‌: ئه‌ی عابد تۆ په‌روه‌ردگارێكی دادپه‌روه‌رت هه‌یه‌ هه‌رگیز سته‌م ناكات، ئایا تۆ له‌ دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی ده‌ترسیت؟
په‌روه‌ردگارێكی لێخۆشبوو به‌ به‌زه‌ییت هه‌یه‌ ته‌وبه‌ی ته‌وبه‌كاران قبوڵ ده‌كات، تۆش له‌ ئاگره‌كه‌ی ده‌ترسیت؟
عابده‌كه‌ وتی: ئه‌ی شێت ئایا تۆ له‌ خوا ناترسیت؟ شێته‌كه‌: من له‌ خوا ده‌ترسم، نه‌ك له‌ ئاگره‌كه‌ی، (ترسی من ترسان نییه‌ له‌ ئاگره‌كه‌ی!
عابده‌كه‌ به‌ قسه‌كانی زۆر سه‌رسام بوو، وتی: ئه‌گه‌ر له‌ ئاگر ناترسیت، ئه‌ی كه‌واته‌ له‌ چی ده‌ترسیت؟
شێته‌كه‌: من له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارم ئه‌ترسم، له‌ ئاڕاسته‌كردنی پرسیاره‌كانی ئه‌ترسم، كاتێك پێم ده‌فه‌رمووێت: به‌نده‌كه‌م بۆچی سه‌رپێچیت كردم؟!!!
ئه‌گه‌ر من ئه‌هلی ئاگر بم، ئاواته‌خوازم بچمه‌ ئاگره‌وه‌، به‌ڵام په‌روه‌ردگارم پرسیارم لێ نه‌كات، سزای ئاگر له‌ لای من زۆر سوكترو ئاسانتره‌ له‌ پرسیاره‌كانی په‌روه‌ردگارم، من هه‌رگیز ناتوانم به‌ چاوێك بڕوانم بۆ په‌روه‌ردگارم كه‌ ناپاكیم پێكردووه‌، ناتوانم به‌ زمانێك كه‌ درۆم پێكردووه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌روه‌ردگارم بده‌مه‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌ چوونم بۆ ناو ئاگر خۆشه‌ویسته‌كه‌م لێم ڕازی بێت، ئه‌وا به‌ لامه‌وه‌ زۆر ئاساییه‌و من ڕازیم!
عابده‌كه‌ به‌ قسه‌كانی شێته‌كه‌ زۆر سه‌رسام بوو، به‌ ته‌واوی كه‌وته‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ قسه‌كانی!
پاشان شێته‌كه‌ وتی: ئه‌ی عابد نهێنییه‌كت پێده‌ڵَێم لای هیچ كه‌س مه‌یدركێنه‌!
عابده‌كه‌ وتی: ئه‌و نهێنییه‌ چییه‌ ئه‌ی ژیرتر له‌ ژیره‌كان؟ شێته‌كه‌: ئه‌ی عابد په‌روه‌ردگارم من ناخاته‌ ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌، ئه‌زانی بۆچی؟
عابده‌كه‌: بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی من به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستی‌و شه‌وقه‌وه‌ په‌روه‌ردگارم ده‌په‌رستم، به‌ڵام تۆ به‌ ترس‌و هیواوه‌ ده‌یپه‌رستی، گومانی من له‌ گومانی تۆ باشتره‌، هیوای من له‌ هیوای تۆ چاكتره‌.
عابده‌كه‌: به‌ ڕاستی شێتێكی ژیری،پاشان شێته‌كه‌ پێكه‌نی‌و ڕۆیشت، bounce
عابده‌كه‌ش ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌ گریان‌و وتی: هه‌رگیز بڕواناكه‌م ئه‌م كه‌سه‌ شێت بێت، به‌ڵكو ئه‌مه‌ ژیرتر له‌ هه‌موو خاوه‌ن ژیره‌كانه‌، شێتی ڕاسته‌قینه‌ منم، ده‌بێت وشه‌كانی به‌ فرمێسكی چاوه‌كانم بنووسمه‌وه‌!

http://anas.realbb.net

الرجوع الى أعلى الصفحة  رسالة [صفحة 1 من اصل 1]

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى