ئه‌نه‌س چۆمانی | أنس جوماني | AnasChomany
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

Anas Chomany | ئه‌نه‌س چۆمانی


أهلا وسهلا بك زائرنا الكريم, أنت لم تقم بتسجيل الدخول بعد! يشرفنا أن تقوم بالدخول أو التسجيل إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى

پێناسەی سرووش (الوحی) چی یە؟ جۆرەکانی چی یە؟

اذهب الى الأسفل  رسالة [صفحة 1 من اصل 1]

ANAS CHOMANY


Admin

پێناسەی سرووش (الوحی) چی یە؟ جۆرەکانی چی یە؟



- ئیمەی موسڵمان کە خۆمان بە پەیِرەوکەری پێغەمبەرمان ( درودی خوای لەسەربێت ) دادەنێین جێی خۆیەتی وەڵامی ئەو پرسیارانەمان دەست بکەوێت کەبەسەر ژیانی پێغەمبەرایەتی سەروەرمان ( درودی خوای لەسەر بێت ) داھاتوون ، ئێمەش لێرەدا پێناسەی وەحی و جۆرەکانی دەخەینە ڕوو بۆ زیاتر ئاشنابوون بە ئاینەکەمان .
پێّناسەی سرووش (الوحی) / بریتیە لەوەی کە خوای گەورە ئەو کەسە فێر بکات کە ھەڵیبژاردوە لە ھەموو ئەوەی کە خۆی ویستی لە سەربێ کە پێی رابگەینێ لە ھیدایەت و زانست بە رێگایەکی شاراوە و نائاسایی.
(جۆرەکانی سرووش)
١-گفتوگۆ کردنی نێوان خودا و بەندەکەی : نموونە/ قسەکردنی خودای گەورە لە گەڵ حەزرەتی موسی(علیە السلام) وە لەگەڵ پێغەمبەرمان (درودی خوای لەسەر بێت)لە شەوی ئیسرا و میعراج دا .
٢-الاءلھام/خستنە نێو دڵ لە لایەن خوای گەورە بۆ نێو دڵی پێغەمبەرەکەی کە بە شیّوەیەک ھیچ گومانی تێدا نەبێت.
٣-خەونیّکی راست و دروست : ((أول مابدء به رسول الله (صلى الله عليه وسلم) الرؤيا الصالحة في النوم. فكان لايرى رؤيا الا جاءت مثل فلق الصبح) رواە البخاری.وات "سەرەتای دەستپێَکردنی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر بێت)بە خەونی چاک و دروست دەستی پێکرد. پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەر بێت)ھەر خەونێکی بدیبایە رێک و راست ودروست دەردەچوو، وەک دەرچوونی رووناکی بەرەبەیان ".فەرموودەکە ئیمامی بوخاری گێڕایەتیەوە .
٤- لەرێگای فریشتەی سرووشەوە (جبرائیل/ علیە السلام). کە قورئانیش ھەمووی لەم جۆرەیە (وانه لتنزيل رب العالمين, نزل به الروح الأمين, على قلبك لتكون من المنذرين ) الشعراء/ ١٩٢- ١٩٤
واتە "بەڕاستی ئەم قورئانە لە لایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەکانەوە رەوانەکراوە. جوبرەئیلی ئەمین (فریشتەی وەحی ) دایبەزاندووە بۆ سەر دڵی تۆ ئەی محمد (درودی خوای لەسەر بێت) تا بچیتە ریزی ئەو کەسانەوە کە خەڵکی بێدار دەکەنەوە و لە خەوی بێ ئاگایی دایان دەچڵەکێنن"سورەتی الشعراء ١٩٢_١٩٤ .
ئەمەشیان دوو جۆر بووە :
١- وەک دەنگ دانەوەی زەنگێک( جەڕەسێک).
٢- فریشتەکە دەھاتە سەر شێوەی مرۆڤێک (پیاوێک) و پێی رادەگەیاند.

سەرچاوە : کتێبی زانستی قورئانی پیرۆز
����� وشيارعلى
خـوا زاتێکی مەزن و گەورەیەیە،تاک و تەنھایە،ھەروەھا خاوەنی‌ چەندین ناوە و ٩٩ ناویان لە قورئان و وتەکانی‌ پێغەمبەری‌ ئیسلامدا ھات
وون

http://anas.realbb.net

الرجوع الى أعلى الصفحة  رسالة [صفحة 1 من اصل 1]

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى