یه‌كێ له‌و گرفت وچارهڕهشیهى ئێمه‌ى مرۆڤ تووشى بوین، ئه‌وه‌یه گهرنهتوانین یه‌كتر بخوێنینه‌وه وسه‌لیقه‌ى پێكه‌وه ژیانمان نه‌بێت، بڕیارى كوشتن وجینۆساید وقهلاَچۆكردن ده‌ده‌ین كه ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕى بىَ دهسهلاَتى وگهمژهیى و ترسنۆكى وشكهستخواردنه، له‌هه‌مانكاتدا ته‌جروبه‌ى ژیان ئه‌وه‌ى بۆئێمه ڕوونكردۆته‌وه، كه سه‌ره‌تاى كاره‌سات وگرفته‌كان هێماى سه‌ركه‌وتن وڕزگاربونه، ئه‌وه‌ى ئه‌م چه‌ند ڕۆژه له غزه دهبینرىَ كاره‌ساتێكى جه‌رگ بڕو خوێناویه هه‌ر كهسىَ تۆزقاڵێك ویژدانى هه‌بێت ئهبىَ ئه‌م ڕووداوه بیتهزێنىَ وبیههژێنىَ، بهلاَم ئه‌و پرسیاره‌ى ئهبىَ بكرىَ و جێى سه‌رسوڕمان وبیرلێكردنهوهیه، ئاخۆ چۆن دهسهلاَتى ئیسرائیل گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ى كه جینۆساید وئاگرباران له‌دژى خه‌ڵكى بىَ دیفاعى فه‌له‌ستین ده‌رده‌كه‌ى تیمار ده‌كات؟ به‌تایبه‌ت كه خۆیان پێشتر به‌چه‌ندین شێوه وچه‌ندین جار لهحكومهتهكانى تریش شكه‌ستى سه‌ربازى خۆیان بینیوه له‌به‌رامبه‌ر خه‌باتگێڕانى فه‌له‌ستینى؟، ئه‌مجاره‌ش رۆژنامه‌ى (گاردیان) لهشیكارێكى دا ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندوه كه ئیسرائیل بهبىَ پێكانى ئامانجه سیاسى وعهسكهریهكانى پاشه‌كشه له غه‌زه ده‌كات، وه‌زیرى به‌رگریشیان ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند كه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ئامانجه‌كانیان بپێكن؟، له‌گه‌ڵ بوونى توانا سیاسى ودیبلۆماتى وئیستخباراتیهى ئیسرائیل هه‌یه‌تى ، لىَ ئه‌م كاردانه‌وه خوێناویه دهڕندهیهى نیشانه‌ى شكه‌ستى پیلانهكانیانه، سهرهتایهكیشه بۆ لاوازبوون ونزیك بونه‌وه له لێوارى له‌ناوچوون وشكهستخواردن، چونكه ته‌نها كه‌سانى شكهستخواردوو بڕیارى كوشتن وهێزدهدهن، ئهبىَ ئه‌وه‌ش بڵێین هه‌روه‌ك سیاسهتمهدارو ڕووناكبیران ڕایانگه‌یاندوه ساڵى ٢٠٠٩ ساڵى گۆڕ‌انى گه‌وره و ده‌ركه‌وتنى خۆرى ئازادى وسه‌ربه‌خۆیى ده‌بێت بۆگه‌له چه‌وساوه وژێر ده‌سته‌كان، كه خوازیارین له‌م ساڵه دا سه‌ربه‌خۆیى كوردستان وچاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى كه‌ركوك بێت بۆ گه‌لى كوردستان وڕزگاربوون وسه‌ركه‌وتنى خه‌ڵكى ئازادى خوازى فه‌له‌ستین وفهتحكردنى قودسى پیرۆز بێت بۆیان، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رسوڕمانیشه ههندىَ له‌ده‌زگا وڕاگهیاندنه كوردیه‌كان كه دوێنىَ ولهسهرهتاى سه‌ر هه‌ڵدانیان و له‌یه‌كه‌مین به‌یاننامه‌ى دامه‌زراندنیان باسى ئیمریاڵى ئه‌مه‌ریكى و جیهانیان ده‌كرد وله‌گه‌ڵ خه‌باتى ئازادیخوازى كورد، وێكچونێكیان بۆ خه‌باتى ئازادى خوازى فه‌له‌ستینیش ده‌كرد كه‌چى ئێستا وه‌ك ئه‌وه‌ى سهراوژێریهك له تێڕوانینه‌كانیان كرابێت نه‌ك هه‌ر ویژدانیان لهه‌مبه‌ر كاره‌ساتى غه‌زه مردوه به‌ڵكو بڕو بیانوى بىَ مانا‌و نامه‌نتقى بۆ پیلانه دڕندانیهكهى ئیسرائیلیش دێننه‌وه، ئه‌مه‌ش گه‌ر مانایه‌ك بگه‌یه‌نێت ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌و نیمچه دهسهلاَته سه‌ربه‌خۆیه‌ى هه‌مانه (كه خوازیارین هه‌ر بمێنێت) تووشى مه‌غرور بوون وجۆرێك لهبێویژدانى كردوین، ئهبىَ هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى بده‌ین و وامان لێهاتوه خه‌ریكه كاره‌سات وناسۆریهكانى خۆمان له‌بیرده‌چێت،،،،،،،،،،
• پێش نوێژ‌و ووتارخوێنى مزگه‌وتى شافعى له سۆران
[b]
• پێش نوێژ‌و ووتارخوێنى مزگه‌وتى شافعى له سۆران
[b]