پرسیارێکه من له خۆمم کرد تۆش له خۆت بکه ... پێغه‌مبه‌رم خۆش ئه‌وێت؟
وه‌ڵام مه‌ده‌ره‌وه ئێستا ... پاش ئه‌وه‌ی به دڵ سه‌یرێکی ئه‌م خۆشه‌ویستیانه بکه ئه‌و کاته له‌گه‌ڵ دڵتا مشتومڕێک بکه وه‌ڵامێک بنوسه!
خۆشه‌ویستی ئه‌بوبه‌کری صدیق بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم).
تونێتی ئه‌بوبکری صدیق!
ئه‌بو به‌کر صدیق فه‌رمووی: له کاتی کۆچکردنمان بوو بۆ مه‌دینه تونێتی زۆری بۆ هێنام، جامۆلکهیهک شیرم هێنا بردم بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)، پێم فه‌رموو: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا بیخۆره‌وه، ئه‌بو به‌کری صدیق فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) شیره‌که‌ی خوارده‌وه هه‌تا تونێتی و ماندووی شکا!! ئێنجا ئه‌بوبه‌کری فه‌رمووی چاوه‌کانت درۆناکه‌ن!!
ئه‌بینن له تاو پێغه‌مبه‌ری خوا تونێتی و ماندووی خۆی له‌بیر چوه هه‌ستی به ئارام نه‌کرد هه‌تا وه‌ک نه‌یبینی که پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) تونێتی و ماندووێتی شکاوه.
ئایا تۆ هه‌ستت به جوانی ئه‌و خۆشه‌ویستییه کردوه! ئه‌ی تۆ له کوێی ئه‌و خۆشهویسیهت؟
سه‌رت نه‌سوڕمێت! له خۆشه‌ویستیه‌ک که ئه‌بوبه‌کری صدیق هه‌ی بووه له ئاست خۆشه‌ویستی و دڵخۆشی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم).
له کاتی (فه‌تحی شاری مه‌ککه) باوکی ئه‌بو به‌کری صدیق که ناوی (ئه‌بو قهحافه) بوو، کاتێ بوو به ئیسلام ته‌واو به ساڵاچوو بوو وه هه‌ردوو چاوه‌کانی له ده‌ست دابوو، ئه‌بوبه‌کر صدیق ده‌ستیگرت هانی بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلامه‌تی خۆی ئاشکرا بکات په‌یمان بدات به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم).
به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: یا ئه‌بوبه‌کر بۆ وازت له باوکت نه‌هێنا له ماڵه‌وه بێت ئێمه بچین بۆلای ئه‌و ئێستا به ساڵاچووهو توانایه‌کی ئه‌وتۆی نه‌ماوه، ئه‌بوبه‌کری صدیق فه‌رمووی: ئهپێغهمبهری خوا (صلى الله عليه وسلم) حهقدارتریت که ئێمه بێنه خزمه‌تت! پاشان (ئه‌بو قهحافه) به‌یانی ئیسلامه‌تی خۆی کرد له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌بوبه‌کر ده‌ستی کرد به گریان، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: یا ئه‌بوبه‌کر خۆ ئه‌مڕۆ ڕۆژی خۆشی و شادیه که سوپاس بۆ خوا گه‌ردنی باوکت خوا له ئاگری دۆزه‌خ ڕزگاری کرد ئیتر بۆچێ ده‌گریت؟
له وه‌ڵامدا فه‌رمووی: ڕاست ئه‌فه‌رمووی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) به‌ڵام ئاواته خواز بووم ئه‌وه‌ی که ئێستا په‌یمانی ئیسلامه‌تی دا باوکم نه‌بووایه له باتی ئه‌و (ئه‌بو تاڵبی) مه‌مه‌ت بووایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زانم زۆر دڵت پیخۆش ئه‌بوو!!!
ئاگاداری برای و خوشکی ئیماندار خۆشی خۆی کردووه‌ته قوربانی خۆشی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی من و تۆ له کوێن؟
قه‌د جامێک له‌م جۆره خۆشه‌ویستیه‌ت نۆش کردوه هه‌تاکو فێنکای به دڵه‌که‌ت بێت؟!
ده‌ی سا گوێ بگره له (ثه‌وبان) خوای لێ ڕازی بێت بزانه چ جۆره خۆشه‌ویستیه‌کی هه‌بوو بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم).
ثه‌وبان که هاوه‌ڵێک بوو له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ڕۆژێک پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) به درێژایی ڕۆژه‌که نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵ ثه‌وبان چاوی پێنه‌که‌وت له کاتێ که پێغه‌مبه‌ری خوا گه‌ڕایه‌وه بینی که ثه‌وبان زۆر ناڕه‌حه‌ته و ڕووی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه پێی فه‌رموو: (ثه‌وبان ئه‌وه چیته بۆوات لێهاتووه خۆ نه‌خۆش نیت) ؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی: نه‌خێر! ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) به‌ڵام دووری له تۆ زۆر سه‌خت و سامناکه! ده‌ستی کرد به گریان، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی له‌به‌ر ئه‌مه دڵت پڕبوو؟ له وه‌ڵامدا ووتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بیر ده‌که‌مه‌وه له به‌هه‌شت پله‌و پایه‌ی تۆ زۆر به‌رز ده‌بێت وه منیش له جێگایه‌کی که‌متر ئه‌ترسم چاوم پێت نه‌که‌وێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم). ئه‌وه بوو خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌تی نارده خواره‌وه له حه‌قی ئه‌م خۆشه‌ویستیه پاک و بێ گه‌رده که ده‌فه‌رمووێ : وَمَن يُطِعِ اللّهَ وَالرَّسُولَ فَأُوْلَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاء وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقًا (٦٩) سوره‌تی نسا‌ء (واته* هه‌ر که‌سێ له ئیماندارن گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌کانی خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا بێت، ئه‌وا ئه‌و که‌سانه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ده‌بن که خوای گه‌وره نیعمه‌تی خۆی به‌سه‌ردا ڕژاندوون له پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆکان و شه‌هیده‌کان و چاکه‌کان که ئه‌وانه چاکترین هاوه‌ڵانن.
ئه‌ی من و تۆ له کوێی ئه‌م شه‌وقین بۆ بینی ڕووی جه‌ماڵی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ؟
یان (سه‌واد) هاوه‌ڵێکی تری پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له ڕۆژی غه‌زوه‌ی (أحد) که هه‌موو سه‌ربازه‌کانی وه‌ستا بوون له ڕیزێکی ڕێکدا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) به ده‌نگێکی به‌رز فه‌رمووی: (ڕیزه‌کانتان ڕێک بکه‌ن، ڕێک بنه‌وه)، له کاتێ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بینی که (سه‌واد) له ڕیزه‌که‌دا ناڕێک وه‌ستاوه پێی فه‌رموو: (سه‌واد ڕێك ببه‌وه ڕیزه‌که تێك مه‌ده)، سه‌واد له وه‌ڵامدا ووتی: به‌ڵێ، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)! به‌ڵام سه‌واد هه‌ندێ ناڕێک بوو بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بۆ جاری دووه‌م پێفه‌رموو : (ڕێكبهوه یا سه‌واد) ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ووتی: به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) به‌ڵام هه‌ر ناڕێك بۆ ئه‌وه بوو پێغه‌مبه‌ری خوا به سیواکه‌که‌ی پاڵێکی به سکی سهواداوه نا فه‌رمووی: ڕێك به یا سه‌واد! سه‌واد ده‌نگی لێوه هات ووتی: ئازارت دام ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)!!! وه خوای گه‌وره تۆی ناردووه به حه‌ق وه من ئه‌و حه‌قه‌م ده‌وێت؟! بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) سکی موباره‌کی خۆی ئاشکرا کردوو فه‌رمووی: یا سه‌واد حه‌قه‌که‌ی خۆت بکه‌ره‌وه. کاتێ که سه‌واد سپیایی سکی پێغه‌مبه‌ری خوای(صلى الله عليه وسلم) بیی به توندی سه‌واد باوه‌شی کرد به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ڕوومه‌تی نا به سکی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ماچی کرد! پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: سه‌واد بۆ ئه‌م کارت کرد؟ له وه‌ڵامدا ووتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) دڵم خه‌به‌ری داوه که ئه‌مڕۆ من شه‌هید ده‌کرێم وه پێم خۆش بوو که دوا په‌یامم له‌م دونیایه ئه‌وه بێت که پێستم به‌ر پێستی موباره‌کی تۆکهوێت!!!
ڕای خۆتم پێ بڵێ له ئاست ئه‌م خۆشه‌ویستیه؟ چۆن ناوی لێ ده‌نێت؟
یان باسی بیلال بکه‌ین که بانگخوێنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بۆ وه یه‌که‌م که‌س بوو که بانگی دا له باڵانگۆی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم).
خێزانی بیلال (هالـة کچی عه‌وف) خوشکی (عهبدوڕحمانی کوڕی عه‌وف)ـه خوا لێیان ڕازی بێت.
(بیلالی حه‌به‌شی) یه‌که‌م بانگخوێنی بوو به فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) له شاری مهددینهی منه‌وه‌ره، وه به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر بانگخوێن هه‌تاکو ده ساڵ.
به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) وه‌فاتی فه‌رموو ئیتر بانگی نه‌دا.
له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی (ئه‌بوبه‌کری صدیق) بوو ڕۆژێک بیلال هات بۆ لای خه‌لیفه‌ی موسڵمانان (ئهبوبهکردی صدیق) پێی ووت:
ئه‌ی خه‌لیفه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم): گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بووه ئه‌یفه‌رموو: باشترین و چاکترین کاری ئیماندار (جیهاد) کردنه له پێناو خوادا...
ئه‌بوبه‌کرد له وه‌ڵام دا فه‌رموو: ( یا بیلال ئه‌ته‌وێت چی بڵێت؟) ووتی:
ئه‌مه‌وێ بڕۆم بۆ جیهاد له پێناو خوا هه‌تاکو ده‌مرم...
ئه‌بوبه‌کر فه‌رموو: (ئه‌ی کێ بانگمان بۆ بدا؟؟)
بیلال له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که چاوه‌کانی پڕ له فرمێسک بوو ووتی: من له پاش پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بانگناخوێنم بۆ هیچ که‌سێ.
ئه‌بوبه‌کر فه‌رموو: به‌ڵکو بمێنه‌ره‌وه بانگمان ببدا یا بیلال ...
بیلال ووتی: یا ئه‌بوبه‌کر ئه‌گه‌ر تۆ گه‌ردنی منت له کۆیلایه‌تی ڕزگار کردوه بۆ خۆت ئه‌وا به قسه‌ت ده‌که‌م، وه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خوایش منت له کۆیلایه‌تی ڕزگار کردووه ده‌ی سا وازم لێ بێنه بۆ خوا؟! ئه‌بوبه‌کرد له وه‌ڵام وتی: به‌ڵکو له‌به‌ر خوا من تۆم ڕزگار کرد ئه‌ی بیلال...
ئیتر بیلال شاری مهددینهی به جێهێشت کۆچێ کرد بۆ شام له‌وێ وه‌ک موجاهیدێک مایه‌وه له پێناو سه‌رخستنی دینه‌که‌ی خوا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی بۆ ڕانه‌ده‌گیرا له شاری مه‌دینه بمێنێته‌وه له پاش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) وه هه‌رکاتێ له بانگداندا بگهیشتایهت (أشهد أن محمدًا رسول الله) خۆی بۆ ڕانه‌ده‌گیرا و چاوه‌کانی پڕ ده‌بوو له گریان.
پاش چه‌ند ساڵێك شه‌وێک له خه‌ونی دا بیلال به خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) شاد بوو وه پێی فه‌رموو:
(ئه‌وه بۆ وات لێهاتوو ئه‌ی بیلال؟ بۆ نایه‌ت بۆ لامان؟)..
بۆیه زۆر به نارحهتییوه ئه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ شاری مه‌ددینه، هات بۆ خزمه‌ت گۆڕه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) دڵه‌که‌ی زۆر که‌یل بوو چاوه‌کانی پڕ له گریان بوو له‌و کاته‌دا (حه‌سن و حوسین) نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) خوایان لێ ڕازی بێت هاتن به توندی باوه‌شیان گرد، فه‌رموویان: سوێندت ئه‌ده‌ین یا بیلال بۆ ئه‌م نوێژی ئێواره‌یه بانگمان بۆ بخوێنه..
بێ دڵی نه‌کردن و چووه سه‌ر باڵانگۆی مزگه‌وته‌که ده‌ستی کرد به بانگ ووتی:
(الله أكبر ... الله أكبر) هه‌موو شاری مه‌دینه جوڵه‌ی پێکه‌وت ئه‌و ده‌نگه له هه‌موو ماڵه‌کاندا ئهزنگایهوه وه له کاتی ووتی (أشهد أن لا آله إلا الله) ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌ڵک وروژان وه له کاتێ وتی (أشهد أن محمداً رسول الله) هه‌موو خه‌ڵکی شاری مه‌ددینه هاتنه ده‌ره‌وه به گه‌وره و بچوک و ئافره‌ت و پیاوه‌وه. هیچ ڕۆژێک به قه‌ده‌ر ئه‌و ڕۆژه ده‌نگی گریان به‌رز نه‌بووه‌وه له شاری مه‌ددینه.
وه له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی (عومه‌ر) خوای لێ ڕازی بێت کاتێ که چوو بۆ شام موسڵمانان زۆر داوایان له خه‌لیفه (عومه‌ر) کرد که داوا له بیلال بکات بانگیان بۆ بخوێنێت کاتێ کاتی نوێژ هات خه‌لیفه داوای له بیلال کرد خوایان لێ ڕازی بێ، بیلال سه‌رکه‌وت ده‌ستیکرد به بانگدان.
هه‌موو هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌ستیان کرد به گریان وه خه‌لیفه‌ی موسڵمانان (عومه‌ر) له هه‌موویان گریانه‌که‌ی به کوڵتر و گه‌رمتر بوو.
له کاتی وه‌فاتکردنی دا خێزانه‌که‌ی زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو وه ده‌گریا به دیاریه‌وه بیلال له‌سه‌ر جێگای مردن ئه‌ی ووت: ناڕه‌حه‌ت مه‌به ((به‌یانی به خۆشه‌ویستان ده‌گه‌م ... به موحه‌مه‌د و هاوه‌ڵه‌کانی)) "("غداً نلقى الأحبه .... محمداً وصحبه")"
ئه‌زانی کێ بوو ووتی : گه‌ردنم به فیدای گه‌ردنت بێ یا ڕه‌سوڵ الله؟؟
له کاتی غهززای (ئوحد) بوو له کاتێ تیری کافران وه‌ک ڕێژگه‌ی باران به‌ره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌هات وه دوژمنانی ئیسلام و پڕ قینیان له پێغه‌مبه‌ری خوا شاڵاویان ئه‌هانی بۆی،(ئه‌بو ته‌ڵحه) به ده‌نگی به‌رز ده‌وتت پێغه‌مبه‌ری خوا ئاگات له خۆت بێت، گه‌ردنت داگره گه‌ردنم فیدای گه‌ردنت بێت "(فيقول له أبو طلحة : لا تشرف يا رسول الله ، لا يصيبونك ، نحري دون نحرك)"
له کۆتایدا له قه‌دی ئه‌و داره‌ی که کۆڵه‌که‌یه‌ک بوو له مزگه‌وته‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) که‌متر مه‌به...
له کاتێ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له‌سه‌رتادا له مزگه‌وته‌که‌ی مه‌دینه منبه‌ر نه‌بوو به‌ڵکو پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) پاڵی ئه‌دایه‌وه به کۆڵه‌که دارێکی مزگه‌وته‌که وه کاتێ منبهریان بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) دروستکرد هه‌موو هاوه‌ڵان گویان له نرکه نرکی گریانی داره‌که بوو وه بێ ده‌نگ نه‌بوو هه‌تا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) دابه‌زی له منبهرهکه ده‌ستی هێنا به داره‌که پێی فه‌رموو: (ڕازی نابیت لێره‌دا بتنێژن و له به‌هه‌شتا له‌گه‌ڵما بیت؟) ئیتر داره‌که بێ ده‌نگ بوو.
ئه‌ی من و تۆ؟ له کوێن له‌م جۆره خۆشه‌ویستیه؟
پرسیار بکه له خۆت
ئایا من پێغه‌مبه‌ری خوام (صلى الله عليه وسلم) به‌ڕاستی خۆش‌ویست؟
ئایا ئه‌م خۆشه‌ویستیه کاریگه‌ر بوو له دڵتا؟
ئایا وه‌فات هه‌بوو بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستیه؟
ئایا تۆ له کوێت له به جێهینانی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ؟
ئایا قسه‌ت، کردارت، ڕه‌فتارت، گفتارت، نه‌خشاندوه به خۆشه‌ویستی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره؟
ده‌نگی ئیسلام