ئه‌نه‌س چۆمانی | أنس جوماني | AnasChomany
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

Anas Chomany | ئه‌نه‌س چۆمانی


أهلا وسهلا بك زائرنا الكريم, أنت لم تقم بتسجيل الدخول بعد! يشرفنا أن تقوم بالدخول أو التسجيل إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى

كورتةيةك لةژيانى ئيمامى شافيعى

اذهب الى الأسفل  رسالة [صفحة 1 من اصل 1]

1كورتةيةك لةژيانى ئيمامى شافيعى Empty كورتةيةك لةژيانى ئيمامى شافيعى الأحد 25 سبتمبر 2011 - 0:26

ANAS CHOMANY


Admin

ناوى موحه‌مه‌ده‌ کونیه‌که‌ی ئه‌بو عبدالله یه‌ کوری ئیدریسی کوری عه‌باسی کوری عوسمانی کوری شافیعی کوری سائیبی کوری عوبه‌یدی کوری عه‌بد یه‌زیدی کوری هاشمی کوری موته‌لبی کوری عبدلمه‌نافه‌ دایکیشی له‌ عه‌شیره‌تی ئه‌زد ه‌ ناوی فاتمه‌یه‌ له غه‌ززه‌ له‌ مانگی ره‌جه‌بی سالی ١٥٠ ی کؤچی به‌رامبه‌ر ٧٦٧ ی زاینی له‌دایک بووه‌، باوکی پیاويکی هه‌ژاری خه‌لکی حیجاز سعودیه‌ بووه‌ پيش له‌دایک بوونی ئیمامی شافیعی چووه‌ بؤ فه‌له‌ستین وله‌ عسقلان و غه‌ززه‌ ماوه‌ته‌وه‌ و جيگیر بووه‌ دوای له‌دایک بوونی ئیمامی شافیعی به‌ماوه‌یه‌کی کورت مردوه‌ خوای لئ خؤش بيت ئیمامی شافیعی له‌ سالی ١٧٩ کؤچی دا ئافره‌تيکی هيناوه‌ به‌ ناوی حه‌میده‌ی کچی نافیع که‌ نه‌سه‌بی ده‌چيته‌وه‌ سه‌ر عوسمانی کوری عه‌فان خوا لي ی خؤش بيت ئه‌م ژن هينانه‌شی دوای وه‌فاتی ئیمام مالیکی مامؤستای بووه‌ له‌و کاته‌دا ته‌مه‌نی ئیمام شافیعی ٢٩ سال بووه‌ له‌م خيزانه‌ی کوريکی هه‌بووه‌ به‌ناوی ابو عوسمان محمد که‌ چه‌ندین پله‌ی هه‌بووه‌ له‌ ده‌وله‌تی ئیسلامی دا تا بؤته‌ قازی حه‌له‌ب
وه‌ دووکچیشی هه‌بووه‌ به‌ ناوی فاتمه‌ و زه‌ینه‌ب ئیمامی شافیعی بالای به‌رز بووه‌ و زؤر ره‌وشت به‌رزیش بووه‌ و خه‌لکی خؤشیان ویستوه‌ وزمانيکی عه‌ره‌بی پاراوی زانیوه‌ زؤر به‌شه‌خسیه‌ت بووه‌ و خاوه‌نی سه‌خاوه‌ت وچاکه‌کردن بووه‌ له‌گه‌ل خه‌لكدا ریش وسه‌ری به‌ره‌نگی سوور ره‌نگ ئه‌کرد وه‌ک له‌ سوننه‌تی پيغه‌مبه‌ری خوا هاتووه‌ خاوه‌نی ده‌نگيکی خؤش بووه‌ له‌ قورئان خويندن دا به‌راده‌یه‌ک ئه‌گه‌ر خه‌لکی مه‌ککه‌ بیان ویستبایه‌ بگرین له‌ ترسی خوا کؤ ده‌بونه‌وه‌ وگويیان لئ ئه‌گرت وهه‌موویان ده‌ستیان ئه‌کرد به‌ گریان ئه‌وه‌نده‌ ده‌نگی خؤش و حه‌زین بووه‌ وه‌ زؤر ئازا بووه‌ وه‌ تیرئه‌ندازيکی باشیش بووه‌ وه‌ ده‌ستی شیعریشی هه‌بووه
که‌ باوکی وه‌فات ئه‌کات له‌ فه‌له‌ستین که‌ ته‌مه‌نی ئه‌گاته‌ دوو سال دایکی ئه‌یه نيته‌وه‌ بؤ مه‌ککه‌ له‌ گه‌ره‌کيک نزیک که‌عبه‌ که‌ ناوی شعب الخیف جيگیر ده‌بن که‌تؤزيك گه‌وره‌ ده‌بيت دایکی ده‌ینيريت بؤلای مامؤستا قورئانی فير بکات به‌لام له‌به‌ر که‌م ده‌ستی دایکی ناتوانيت پيداویستی قورئان خويندنی بؤ دابین بکات مامؤستا وه‌ری ناگريت به‌لام هه‌ر ئه‌روات گوئ ئه‌گريت له‌ مامؤستا ئه‌و وانانه‌ی که‌ مامؤستا له‌سه‌ر قورئان به‌ قوتابیه‌کانی ده‌ليت ئه‌م له‌به‌ری ئه‌کات به‌هؤی خويندنه‌وه‌ی مامؤستا پاشان مامؤستا که‌ ئه‌بینيت ئه‌وه‌نده‌ زیره‌که‌ وه‌ری ده‌گريت که‌ ته‌مه‌نی ده‌گاته‌ حه‌وت سال هه‌موو قورئان له‌به‌ر ئه‌کات، و له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا ده‌ست به‌ خويندنی علومی عه‌ره‌بی ده‌کات له‌ مزگه‌وتی مسجد الحرام تا له‌هه‌موو عیلمه‌کاندا زؤر شاره‌زا ده‌بيت وله‌هه‌موو له‌هجه‌کانی عه‌ره‌بی شاره‌زا ئه‌بيت
به‌هؤی وه‌رگرتنی ئه‌و له‌هجانه‌ له‌و خوله‌ ده‌شته‌کیانه‌ی عه‌ره‌به‌وه‌ دواتریش ده‌ست به‌خونيدنی علومی علوم قورئان و علومی حه‌دیس و فیقه‌ ده‌کات و خؤی بؤ ته‌رخان ده‌کات و زؤر سه‌رکه‌وتوانه‌ ته‌واویان ده‌کات
دوای ئه‌وه‌ی لای هه‌رچی مامؤستای شاره‌زای مه‌ککه‌ هه‌یه‌ خويندن ته‌واو ده‌کات پاشان ئه‌روات بؤ مه‌دینه‌ بؤ خزمه‌تی ئیمام مالیک ماوه‌یه‌ک له‌خزمه‌تیا ئه‌بيت الموگڕ ی له‌لا ئه‌خوينيت وه‌ ئیمام مالیک داوای لئ ئه‌کات له‌جيگای خؤی الموگڕ بمينيته‌وه‌ به‌ قوتابیه‌کانی، هه‌شت مانگ له‌وئ ئه‌مينيته‌وه‌ و پاشان ئه‌روات بؤ کوفه‌ له‌گه‌ل ئه‌و حاجیانه‌ی له‌ عيراقه‌وه‌ هاتبوون بؤ حه‌ج که‌پرسیاریان لئ ده‌کات کئ موفتی عيراقه‌ پیاويکیان ده‌لئ موحه‌مه‌دی کوری حه‌سه‌ن و ئه‌بو یوسف له‌گه‌ل حاجیه‌کانی عيراق دا ئه‌روات بؤ عيراق دوای پرس کردن به‌ ئیمام مالیک وئیجازه‌ی رؤیشتنی ئه‌داتئ ودواى ٢٤ رؤژ ئه‌گه‌نه‌ کوفه‌ وله‌گه‌ل هه‌ردوو زانای کوفه‌ محمدی کوری حسن وئه‌بو یوسف یه‌کتر ئه‌بینن و باس وموناقه‌شاتی عیلمی زؤر ده‌که‌ن و ئیمام محمدی کوری حه‌سه‌ن زؤر ريزی ئیمام شافیعی ده‌گريت له‌و ماوه‌یه‌دا ئیمامی شافیعی زؤر شتی له‌ ئیمام محمد وه‌ر ده‌گرئ
که‌ ده رؤ‌ن باری ووشتريک عیلمی لئ وه‌ر گرتوه‌ و نوسیویه‌تی یه‌وه‌ پاشان گه‌راوه‌ به‌ ولاتی ئيران وبه‌غداو کوردستانی عيراق وتا تورکیا که‌ ماوه‌یه‌ک له‌ حران ماوه‌ته‌وه‌ پاشان چووه‌ بؤ فه‌له‌ستین له‌ ڕامه‌ڵه‌ ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی دوو سالی پئ چووه‌ له‌ سالی ١٧٢ ی کؤچی تا سالی ١٧٤ ی کؤچی شاره‌زای زؤری له‌و سه‌فه‌ره‌ی دا وه‌رگرتوه‌ و عادات و ته‌قالیدی باو نه‌ریتی ئه‌و وولاتانه‌ی گه‌راوه‌ شاره‌زا بووه‌ جاريکی تر له‌ رامله‌وه‌ ده‌گه‌ريته‌وه‌ بؤ مه‌دینه‌ له‌کاتی نويژی عه‌سردا که‌ ئیمام مالیک ده‌رسی هه‌یه‌ هه‌موو قه‌تابیه‌کانی داده‌نیشن و ئیمام شافیعیش له‌دواوه‌ داده‌نیشيت بئ ئه‌وه‌ی ئیمام مالیک بزانيت ئیمام مالیک ده‌ست ده‌کات به‌ پرسیار کردن له‌ قوتابیه‌کان ده‌رباره‌ی بریندار کردنی ده‌ست به‌ ئه‌نقه‌ست چی له‌سه‌ره‌ بیدات به‌و که‌سه‌ی برینداری کردوه‌ هیچ قوتابیه‌ک نازانيت ئیمام شافیعی به‌ قوتابیه‌ک ده‌ليت که‌ له‌پاڵی دایه‌ ئه‌وه‌ وه‌لامه‌که‌یه‌تی ئه‌ویش هه‌موو وه‌لامه‌که‌ ده‌داته‌وه
ئیمام مالیک ده‌لئ چؤن ئه‌و وه‌لامانه‌ ده‌زانیت ئه‌ویش ده‌لئ کوريکی گه‌نجم له‌لایه‌ ئه‌و پيم ده‌لئ ئیمام مالیک ئه‌و گه‌نجه‌ بانگ ده‌کات بزانئ کئ یه‌ که‌ سه‌یر ده‌کات شافیعی یه‌ له‌ کورسی یه‌که‌ی ديته‌ خواره‌وه‌و باوه‌شی پيدا ده‌کات وبه‌ ئیمام شافیعی ده‌ليت تؤ ئه‌م باسه‌یان بؤ ته‌واو بکه‌ وپيیان بلؤ له‌باتی من، ئه‌م ساله‌یان چوار سال و چه‌ن مانگيک له‌ مه‌دینه‌ له‌ خزمه‌تی ئیمام مالیک دا ده‌مينيته‌وه‌ تا له‌سالی ١٩٧ ی کؤچی دا ئیمام مالیک وه‌فات ده‌کات خوای گه‌وره‌ به‌ به‌زه‌ی خؤی لئ ی خؤش بيت دوای مردنی ئیمام مالیک ژن ده‌ينيت و له‌گه‌ل والی یه‌مه‌ندا ئه‌روات بؤ یه‌مه‌ن و والی یه‌مه‌ن هه‌ندئ کاروباریشی پئ ئه‌سپيرئ له‌ ولاتی یه‌مه‌ن له‌به‌ر هه‌لکه‌وتوی وزیره‌کی ئیمامی مالیک زاناکانی یه‌مه‌ن حه‌ساده‌تیی پئ ده‌به‌ن و به‌خه‌لیفه‌ هارونه‌ ره‌شید ده‌لين که‌ شافیعی سه‌ريکی عه‌له‌ویه‌کانه‌ که‌ دژی خه‌لیفه‌ وعه‌باسی یه‌کان کاریان ده‌کرد به‌کؤت وزنجیر کراوی ده‌یه ينن بؤ به‌غداد و زؤر له‌و که‌سانه‌ که‌له‌گه‌لی دا بوون ده‌کوژرين به‌لام ئه‌و دوای قسه‌و ووتو ويژيکی زؤر له‌گه‌ؤ هارونه‌ ره‌شیدا ئازاد ده‌کريت و هارونه‌ ره‌شید زؤر ريزی لئ ده‌گريت
دوای رزگار بوونی له‌م زه‌حمه‌ته‌ ده‌گه‌ريته‌وه‌ بؤ مه‌ککه‌ له‌ سالی ١٨١ی کؤچی ئه‌گاته‌ مه‌ککه‌ خه‌لکی له‌قه‌راغی شاردا پيشوازیه‌کی گه‌رمی لئ ده‌که‌ن وحه‌فده‌ سال له‌مه‌ککه‌ ده‌مينيته‌وه‌ خزمه‌تی مسولمانان ده‌کات و مه‌زهه‌به‌که‌ی له‌ناو ئه‌و حاجیانه‌ی دين بؤ حه‌ج بلاو ده‌کاته‌وه‌ و ئه‌وانیش ئه‌یبه‌نه‌وه‌ بؤ ولاتی خؤیان له‌و ماوه‌یه‌دا ئیمام ئه‌بو یوسف وه‌فات ده‌کات له‌ سالی ١٨٢ ی کؤچی دا و له‌سالی ١٨٨ ی کؤچی دا ئیمام محمدی کوری حه‌سه‌نیش وه‌فات ده‌کات و هه‌روه‌ها هارونه‌ ره‌شیدیش وه‌فات ده‌کات و به‌یعه‌ت ده‌دريت به‌ مه‌ئمون و ده‌بيت به‌ خه‌لیفه‌ و له‌و کاته‌دا ئیمامی شافیعی جاريکی تر ده‌گه‌ريته‌وه‌ بؤ به‌غداو یه‌ک مانگ له‌وئ ئه‌بيت وه‌ له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی به‌غدا ده‌رسيک داده‌نيت که‌له‌ بیست ده‌رزی عیلمی زیاتری تیا بوو دووای ده‌رس دانانه‌که‌ی ئه‌م ئه‌بيت به‌ سئ ده‌رس و هه‌موویان درؤن بؤ ده‌رسه‌که‌ی ئیمامی شافیعی له‌و کاته‌دا که‌ ئیمامی شافیعی له‌به‌غداد بوو مه‌ئمون عه‌باسی کوری موسای کرد به‌ والی میسر ئیمامی شافیعیش له‌گه‌لی دا رؤیشت بؤ میسر وه‌ خه‌لکی به‌غدا له‌شار چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ بؤ خواحافیزی له‌ ئیمامی شافیعی له‌ ناویاندا ئیمامی ئه‌حمه‌دی کوری حه‌نبه‌لی تيدا بوو وه‌ ئیمامی شافیعی ده‌ستی ئیمامی ئه‌حمه‌دی گرت ودوو به‌یت شعری خوينده‌وه‌ ئیمامی ئه‌حمه‌د و شافیعی و خه‌لکه‌که‌ش ده‌ستیان کرد به‌ گریان له‌ ٢٨ ی شوالی سالی ١٩٨ی کؤچی له‌گه‌ل عه‌باسی کوری موسا گه‌یشته‌ میسر وه‌
به‌گه‌یشتنی هه‌موو زانایانی میسر هاتن بؤ خزمه‌تی کؤمه‌ل کؤمه‌ل له‌وانه‌ عبدالله ی کوری حه‌که‌م که‌ زانای به‌ناوبانگی میسر بوو چوار هه‌زار دیناری دا به‌ ئیمامی شافیعی له‌میسر ده‌ستی کرد به‌ ده‌رس ووتنه‌وه‌ له‌ مزگه‌وتی عه‌مری کوری عاس له‌ ‌دوای نويژی به‌یانی تا نیوه‌رؤ ده‌رسی ده‌وته‌وه‌ ئیمام مالیک ده‌ليت هیچ قوره‌یشیه‌ک نه‌هاتوه‌ بؤ لام بخوينيت به‌قه‌ده‌ر محمدی کوری ئیدریس شافیعی زیره‌ک بوو بيت سوفیانی سه‌وری ئه‌گه‌ر پرسیاری ته‌فسیری قورئان یان شه‌رعیان لئ بکردایه‌ لای ده‌کرده‌وه‌ به‌لای ئیمامی شافیعی دا و ده‌یوت له‌م پرسیار بکه‌ن موسلیمی کوری خالد که‌ مامؤستای بووه‌ له‌ کاتيکدا که‌ته‌مه‌نی پانزه‌ سال بووه‌ پئ ی ووت کاتی ئه‌وه‌ت هاتوه‌ که‌ فه‌توا بده‌ی ئیمامی ئه‌حمه‌د و یه‌حیای کوڕی سه‌عید ئه‌یانوت ئيمه‌ چل ساله‌ له‌ نويژه‌کانماندا داوای خيرو داوای لئ خؤش بون بؤ ئیمامی ئافیعی ده‌که‌ین وه‌ ئه‌بو یوسف ده‌ليت تؤ شایسته‌ی کتيب دانانیت کتيبه‌کانی ئیمام شافعی ئه‌م کتيبانه‌ی داناوة يةك الزعفران باسی حوکمی سه‌هو ده‌کات له‌ نويژدا وه‌ ئه‌م کتيبه‌ ناویش ده‌بريت به‌ الحجه‌ دووةم الرساله‌ ده‌رباره‌ی اێول الفقه له‌ میێر نوسیویه‌تی سييةم جماع العلم باسی سوننه‌ت و به‌لگه‌ی سوننه‌ت ده‌کات بؤ حوکمی شه‌رعی چوارةم الڕم که‌کتيبيکی فقهی یه‌ پينجةم الڕملاء الێغیر شةشةم الڕمالی الکبرى حةوتةم مختێر المزنی هةشتةم مختێر البویکی
وه‌فات کردن و شوينی ناشتنی ئیمامی شافیعی پينج سال و نؤ مانگ ماوه‌ته‌وه‌ له‌ میسر له ‌٢٨ شه‌والی ١٩٨ ی کؤچی تا ٢٩ ره‌جه‌بی ٢٠٤ ی کؤچی له‌م ساله‌دا تووشی نه‌خؤشی مایه‌سیری بوو پاشان توشی نه‌زیف و خوين لئ رؤیشتن بوو تا له‌ شه‌وی جومعه‌ مانگی ره‌جه‌بی سالی ٢٠٤ ی کؤچی دوای نويژی عیشا وه‌فاتی کرد که‌ سه‌ری له‌باوه‌شی قوتابی به‌وه‌فای الربیع الجزیری دا بوو کاتؤ که‌ کؤچی دوای کرد پاشان به‌ قه‌ره‌بالغی یه‌کی زؤر برا بؤ سه‌ر قه‌برسانی القرانه‌ وله‌وئ دوای نويژی عه‌سر نيژرا ره‌حمه‌تی خوای لئ بيت وگیانی به‌به‌هه‌شت شاد ببيت ئام
ین.

http://anas.realbb.net

الرجوع الى أعلى الصفحة  رسالة [صفحة 1 من اصل 1]

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى