ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان ئاشكرایی كرد: ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان مینحەكەیان بۆ نەگێڕێتەوە سكاڵای لەسەر تۆماردەكەن.
"ئەبوبەكر كاروانی" لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ NRT ڕاشیگەیاند: بڕینی مینحەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان سزایەكی سیاسیە و كارێكی نا یاساییە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرامبەر هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن (یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان) گرتویەتیەبەر.
كاروانی، وتیشی: لەداهاتودا ئەو ڕێكارە یاساییانە ئاشكرا دەكەین كەبەرامبەر بڕینی مینحەكانمان دەیگرینە بەر.
حكومەتی هەرێمی كوردستان مینحەی هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆنی بڕیوە و تائێستاش هیچ ڕونكردنەوەیەك لەسەر هۆكاری بڕینی ئەو مینحەیە نەدراوە.