عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌رى پارتى كرێكارانى كوردستان pkk رایگه‌یاند، حكومه‌تى توركیا تا 15ى حوزه‌یران فرسه‌تى هه‌یه بڕیار بدات بۆ دانوستاندن یان بۆ شه‌ڕێكى گه‌وره كه وه‌ك قیامه‌تى لێبێت.
ئۆجه‌لان له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌یدا رایگه‌یاند "له توركیا ماف نه‌ماوه مافى خه‌ڵك له ئابلۆقه‌ى نه‌هیشتندایه، ئێستا له توركیا دژى كورد قۆناغێكى دژایه‌تى كردن هه‌یه‌و پێویسته كورد بڕیارى خۆى بدات‌و ئه‌وه قبوڵ نه‌كه‌ن‌و ئاشكراى بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م گوشارانه چ جۆره هه‌لوێستێك وه‌رده‌گرن".
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌باره‌ى سیاسه‌تى دیموكراتیه‌وه گوتى "ویستمان له 2001دا بلۆكى نه‌ته‌وه‌ى دیموكراتیك بهێنینه بوارى كردارى بۆئه‌وه‌ى ئاشتى له توركیا به‌هێزبێت، به‌ڵام نزیكبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رته‌سك نیشاندرا"، گوتیشى "ئه‌وان ویستیان له نزیكبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رته‌سكدا قه‌ناعه‌ت به من بكه‌ن، ئه‌وان نازانن سیاسه‌تى دیموكراتیك چۆن ده‌كرێت AKP به شه‌و و رۆژ خه‌باتى ده‌كات و خۆى ده‌دات به‌م كاره‌وه‌و GHP هه‌وڵ ده‌دات هه‌ندێ شت بكات‌و رێگایه‌ك بكاته‌وه بۆخۆى، دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌توانم هه‌ڵسه‌نگاندنى به‌رفراوان له‌م بابه‌تانه‌دا بكه‌م".
ئۆجه‌لان سه‌بارت به دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى توركیا گوتى "ئێمه به حكومه‌تى توركیاى راده‌گه‌یه‌نین رۆژى 15ى حوزیرانى كه هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ى توركیایه كاتى دوابڕیاریانه "یان دانوستاندن یان قیامه‌ت"، گوتیشى "حكومه‌تى توركیا به‌هۆى ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌یه‌وه ده‌بێ ئه‌وه قبوڵ بكات یان له‌وكاته‌دا دانووستان رابگه‌یه‌نێت یان شه‌رێكى گه‌وره رووده‌دات‌و ده‌بێته قیامه‌ت".
ده‌رباره‌ى ئه‌و رووداوانه‌ى كه له‌ناوچه‌ى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست‌و به‌تایبه‌تیش سوریا رووده‌ده‌ن ئۆجه‌لان گوتى "كورده‌كانى سوریا ده‌توانن خۆیان بپارێزن، گرینگیشه هه‌موو كورد پێكه‌وه ره‌فتار بكات‌و ده‌بێت گه‌له‌كه‌مان له سوریا به شێوه‌یه‌كى خێرا خۆى رێكبخات، له پێشوتریش گوتبووم كۆنفیدرالیزمى دیموكراتیك پێویسته‌و ئیتر كاتى رێكخستنى گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست هاتووه، ئه‌گه‌ر كورد پێشه‌نگبن ئه‌م ئازادیه پێشده‌كه‌وێت".
ڕووداو
واژوو :
ئەگەر دەتەوێ عبدالله ئۆجەلان باش بناسی ئەو كەسەی هەموو ژیانی لە گەشت و ڕابواردن بە سەر برد هەر لە گەشتیش دەستگیر كرا ...
لە زاری كەسێكەوە كە لە هەشت ساڵیەوە رفێنرا تا تەمەنی 24 ساڵی لە ناو ئەوان ژیا
لەم ڕاپۆرتە بە باشی عبدالله ئۆجەلان بناسە كە هەندێك لە ئەندامان شانازی پێوە دەكەن
چاوەروان بن بەم نزیكانە