کۆمه‌ڵی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن که ئه‌م سوره‌ته پیرۆزه له پاش پێنج ئایه‌تی ئه‌وه‌ڵی سوره‌تی علق هاتۆته خواره‌وه .
بۆ روونکردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه : حه‌زره‌ت (د.خ ) چه‌ند ساڵێ له پێش ئه‌وه‌دا که ببێته پێغه‌مبه‌ری خودا ، له مانگی ره‌مه‌زاندا ئه‌رۆشته ئه‌شکه‌وتی حیرا‌ء ، که دوو فرسه‌خ له شاری... مه‌ککه‌وه دووره ، له‌وێدا خه‌ریکی بیر کردنه‌وه ئه‌بوو که ئه‌م جیهانه پێویسته په‌روه‌ردگارێکی زانا و به توانای هه‌بێ ، که ئاده‌میزاد بیپه‌رستن و بۆ هیچ شتێکی ده‌سکار ملکه‌چ نه‌بن ، پێویسته ئاده‌میزاد ئایینێکی راستیان هه‌بێ ، به جۆرێک هۆی ئاساییشی گشتی بێ و که له رۆژی خۆیدا هه‌ر که‌سێ بگه‌یه‌نێ به تۆڵه‌ی خۆی .
ئه‌م دۆخه تا ته‌مه‌نی چل ساڵی به‌رده‌وام بوو ، له‌و ساڵه‌دا له سه‌ره‌تای ( ربیع الاول )ه‌وه ، که به‌ناوبانگه به مانگی مه‌ولوود ، خودای گه‌وره خه‌ڵاتی کرد به پێغه‌مبه‌رێتی ، به‌ڵام هه‌ر خه‌وی راست و ره‌وانی ئه‌بینی به جۆرێ هه‌رچی له خه‌ودا ده‌بینی، له رۆژدا راست و ره‌وان ده‌هاته پێش چاوی .
به‌م شێوه‌یه شه‌ش مانگ مایه‌وه ، که مانگی ره‌مه‌زان هات به یاسای پێشوو ته‌شریفی رۆشته‌وه بۆ ئه‌شکه‌وتی حیرا‌ء و له‌سه‌ر شێوه‌ی پێشووی خۆی به‌رده‌وام بوو له بیرکردنه‌وه ، تا شه‌وی هه‌ژده‌ی ره‌مه‌زان ، به‌فه‌رمانی خوای تهعآلا جوبرهئیلی ئه‌مین ، هاته خواره‌وه بۆ لای و به حه‌زره‌تی ووت : بخوێنه ! ، له وه‌ڵامدا فه‌رمووی : خوێنده‌وار نیم . بۆ جاری دووه‌م پێی ووت : بخوێنه ! ئه‌وێش دووباره فه‌رمووی خوێنده‌وار نیم . بۆ جاری سێیه‌م پێی ووت :
( اقرأ باسم ربك الذي خلق ، خلق الانسان من علق ، اقرأ و ربك الاكرم ، الذي علم بالقلم ، علم الانسان ما لم يعلم ) .
واته : فه‌رماننامه‌ی خوای گه‌وره بخوێنه‌ره‌وه به یارمه‌تی و پیرۆزی ناوی ئه‌و په‌روه‌ردگاره به‌توانا و زانایه ، که هه‌موو شتێکی دروست کردووه و ئه‌م ئاده‌میزاده خاوه‌ن زانست و هونه‌ره‌ی له تنۆکی خوینی بێ مایه‌و بێ گیان و بێ نرخ دروست کردووه .
ئایه‌تی خوای خۆت بخوێنه‌ره‌وه و باوه‌رت بێ که خوای تۆ گه‌لێ خاوه‌ن ده‌ست و پایه‌یه‌و هه‌رچی بوێ ئه‌یکا . خوایه‌کی وایه ئاده‌میزادی فێری زانست و پیشه‌ی نایاب و به‌سوود کردووه به هۆی نیشاندانی نووسین به قه‌ڵه‌م و ئاده‌میزادی فێری ئه‌و شته بهکارانه کردووه ، که ئه‌گه‌ر ئه‌و فێری نه‌کردنایه هه‌رگیز نه‌یان ده‌زانی و پێش ئاماده‌کردنی هۆی زانست و فێر بوون بۆیان نه‌یانزانیوه .
پاش ئه‌مه حه‌زره‌ت ( د.خ ) به موچڕکه‌ی له‌شه‌وه ، له ئه‌شکه‌وته‌که ده‌رچوو گه‌رایه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و به حه‌زره‌تی خه‌دیجه‌ی خێزانی –خودا لێی رازی بێ – فه‌رموو : دام پۆشه ! ئه‌ویش دایپۆشی ، پاش ئه‌وه که دڵی هیمن بووه‌وه هه‌ڵساو کاره‌ستای ئه‌شکه‌وتی حیرای بۆ خه‌دیجه گێڕایه‌وه‌و فه‌رمووی : ترسم له خۆم په‌یدا کردووه و نازانم چیم به‌سه‌ر دێ ! . خه‌دیجه له‌وه‌ڵاما عه‌رزی کرد : نا نا ، مه‌ترسه و موژده‌بێ لێت . به خودا قسه‌م خودا هه‌رگیز تۆ رسوا ناکات . تۆ ئینسانیکی له‌گه‌ڵ خزم و خۆیشانا میهره‌بانی و وته‌ت راسته و باری ئازاری خه‌ڵک ئه‌خه‌یته سه‌ر شانی خۆت ، میوانداری ئه‌که‌یت و هه‌رکه‌س لێقه‌وماو بێت یارمه‌تی ئه‌ده‌یت .
پاش ئه‌مه خه‌دیجه فه‌رمووی : با برۆین بۆ لای ( وه‌ره‌قه‌ی کوری نه‌وفه‌ل )ی ئامۆزام ، که پیرێکی ژیر و خاوه‌ن فام و ئاگاداری ئایینی نه‌صارا بوو – رۆشتن بۆ لای و حه‌زره‌ت (د.خ ) کاره‌ستای خۆی بۆ گێرایه‌وه ، ئه‌ویش له‌وه‌ڵاما فه‌رمووی : مژده‌بێ ئه‌وه‌ی له‌و ئه‌شکه‌وته‌دا هاتووه‌ته لات ئه‌و فریشته پیرۆزه‌یه که هاتووه بۆ لای حه‌زره‌تی مو‌سا و حه‌زره‌تی عیسا‌و تۆ ئه‌گه‌ی به پایه‌یه‌کی به‌رز . خۆزگه له‌و کاته‌دا که تۆ ئه‌م په‌یامی خودا به‌سه‌ر به‌سه‌ر خه‌ڵکدا ده‌خوێنیته‌وه‌و ئه‌وانیش ئازارت ئه‌ده‌ن و له مه‌ککه ده‌رت ئه‌که‌ن ، من بمامایه هه‌تا یارمه‌تیه‌کی باشم بدایتایه ! .
حه‌زره‌ت فه‌رمووی : بۆچی خزمانی من له مه‌ککه ده‌رم ئه‌که‌ن و ئازارم ئه‌ده‌ن ؟
وه‌ره‌قه وتی : به‌ڵێ ، هیج که‌سێ له پێغه‌مبه‌ران نه‌بووه که بێت ئامۆژگاری گه‌لی ده‌ورو به‌ری خۆی بکاو ئازار و مه‌ینه‌ت له‌وانه نه‌بینێ . ئه‌مه یاسای ئاده‌میزاده له‌گه‌ڵ پێغهمبهرانا .
دواتر وه‌ره‌قه فه‌رمووی : ئه‌مجاره که بانگی ئه‌و فریشتهیهت بیست خۆت رابگره‌و چیت بیست به دڵێکی ئارامه‌وه وه‌ری بگره . پاش ئه‌مه به چه‌ند رۆژیک حه‌زره‌ت (د) له‌ده‌ره‌وه بوو جوبره‌ئیل بانگی کرد : یا موحه‌مه‌د ! ، ئه‌میش له‌وه‌ڵاما وتی : ( لبیک ) . جوبره‌ئیل فه‌رمووی : ( بسم الله الرحمان الرحيم ، الحمد لله رب العالمين ، الرحمان الرحيم ، مالك يوم الدين ، اياك نعبد ، و اياك نستعين ، اهدنا الصراط المستقيم ، صراط الذين انعمت عليهم ، غير المغضوب عليهم ولا الضالين ) .
بینا له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌وه‌ڵ سوره‌تێ پاش پێنج ئایه‌ته‌که‌ی سووره‌تی علق هاتبیته خواره‌وه سوره‌تی فاتیحه‌یه . له ریوایه‌تێکی تردا ده‌ڵێت ، سوره‌تی فاتیحه له کاتی فه‌رزبوونی نوێژدا هاتۆته خواره‌وه . به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی که له‌لای زانایانی دین باور پێکراوه ئه‌وه‌یه ، سوره‌تی فاتیحه له‌شاری مه‌ککه هاتۆته خواره‌وه و ریوایه‌تی یه‌که‌م به‌هێزتره .
والحمد لله رب العالمين وصلى الله
على سيدنا و نبينا محمد وعلى اله وصحبه أجمعين.
����� Lanja+A